ژیاننامە - Halim Youssef

ژیاننامە

حەلیم یوسف

لە عاموودێ (ڕۆژئاوای کوردستان)- سووریا، لە دایک بووە. فاکەڵتی مافناسیی، یاسای لە زانکۆی حەلەب تەواو کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٠وە لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی. لە ساڵی ٢٠١٥ خەڵاتی ڕۆمانی کوردی لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیری ئەندێشە لە سلێمانی- هەرێمی کورستانیی عێراق پێ بەخشراوە. ئەمەش پەرتووکەکانی (حەلیم یوسف)ن:

ڕۆمان

سۆبارتۆ ١٩٩٩ – ترسی بێ ددان ٢٠٠٦ – کاتێک ماسییەکان تینوو دەبن٢٠٠٨ – ٩٩ موورووی پەرشوبڵاو ٢٠١١ – دڕندەکەی ناخم ٢٠١٨ – فڕین بە باڵە شکاوەکان ٢٠١٩.

چیرۆک

پیاوی ئاوس ١٩٩١ – ژنانی نهۆمە بەرزەکان ١٩٩٥ – مردووەکان ناخەون ١٩٩٦ – مەمی بێ زین ٢٠٠٣ – ئاوسلاندەر بەگ ٢٠١١ – سەردەمی قازیمازی ٢٠٢١.

لێکۆڵینەوە

ڕۆمانی کوردی -کورمانجی و زازاکی-  پانۆڕامایەکی گشتی.  لە ساڵی ١٩٣٠ تاوەکو ٢٠١٠.

گوتار

ئەو ئاگرەی لە ماڵەکەم بەربووە – گوتار و نووسین- ٢٠٢٣

چاوپێکەوتن

نەوەی تۆز – من ڕۆڵەی تۆزینی دووهەزار و شەش سەد ساڵەم – ٤٠ چاوپێکەوتن – ٢٠٢٣

شانۆ

  • کۆماری شێتەکان – ٦ شانۆنامە – ٢٠٢٢

* کۆماری شێتان (شەرمۆلا) ١٩٩٨: ئەم شانۆنامەیە لە چیرۆکی کۆماری شێتان و لە پەرتووکی مردووەکان ناخەون وەرگیراوە. لە ئیستانبوڵ لەلایەن “شانۆی ژیانی نوێ” وە نمایشکراوە. لە زۆر شارەکانی کوردستان، تورکیا و ئەورپا پێشکێش کراوە. شانۆییەکە لە ژمارەیەک تەلەفیزیۆنی کوردی نیشان درا و وەکو DVD یش بڵاوبووەتەوە.

* لەداردانی لووتێک -مۆنۆدراما ٢٠٠١: ئەم شانۆگەرییە لە چیرۆکێک بە هەمان ناونیشانەوە لە کتێبی “ژنانی نهۆمە بەرزەکان” وەرگیراوە. بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی شانۆی کوردی، لە ساڵی ٢٠٠١ لە بەرلین پێشکێش کرا.

* سۆل و سەر -کۆمێدیای کۆمەڵایەتی ٢٠٠٧: ئەم شانۆگەرییە لە چیرۆکێک بە هەمان ناونیشانەوە لە کتێبی “مەمی بێ زین” وەرگیراوە. لەلایەن تیپی ئاڤێستا بۆ شانۆ لە ساڵی ٢٠٠٧ لە ئامەد پێشکێش کرا.

* گەورەترین وێستگەی شەمەندەفەر لە دنیا  ٢٠١٨: ئەم شانۆگەرییە لەلایەن تیپی شانۆیی شاری ڤوپرتاڵ ” Wupperspuren” لە ساڵی ٢٠١٨ بە زمانی ئەڵمانی پێشکێش کرا.

وەرگێڕان

بە هاوبەشی لەگەڵ ئینستیوتی گۆتە – ئیستانبوڵ، سێ پەرتووکی منداڵانی لە ئەڵمانییەوە وەرگێڕاونەتە سەر زمانی کوردی. هەرسێ کتێبەکەش لەلایەن وەشانخانەی illetişim لە تورکیا چاپ و بڵاوکرانەوە:

مشکەکوێری چکۆڵە – Werder Holzwarth 2011 – مراوی، مەرگ و خوچیلەکانی مانگی نیسان – Wolf Elbruch 2011 – هەموو مراوییەکانی ئەو – Christian Duda 2012.

ڕۆژنامە و گۆڤار

کاری ئیدیتۆری لە گۆڤاری “دیوار”ی کولتووری و وێژەیی کردووە، کە لە ساڵی ٢٠١٣ لە ئەڵمانیا بە کوردی دەرچوو. هەروەها  بەڕێوەبەری چەند گۆڤارێکی عەرەبی و کوردی بووە، لەوانە “پێل” “ئۆرکێش” و “اوراق”. چەندین ساڵ لە ڕۆژنامەنووسەکان گۆشەی نووسیون. لەوانە “ڕووداو” کە لە هەولێر دەردەچوو. “ئازادی وڵات” کە لە ئامەدە دەردەچوو، هەروەها  “کوردستانی نوێ” کە لە سلێمانی بڵاودەبێتەوە. هەروەها ئێستا لە “دیارنامە” کە ماڵپەڕێکە لە سەر تۆڕی ئینتەرنێت هێشتا بەردەوامە.

تەلەفیزیۆن

لە کەناڵە ئاسمانییەکاندا، کە لە ئەوروپا پەخشیان دەکرد وەک: MezopotamyaTV, MedyaTV, RojTV، لە ساڵی ٢٠٠٠ تاوەکو ٢٠١١ ئامادەکار و پێشکێشکاری بەرنامەیەکی وێژەیی بە ناوی “هەنگاوی سێیەم- Gava sêyemîn” بوو، کە تایبەت بوو بە نرخاندن و ناساندنی بەرهەمە وێژەییەکان. لە ساڵی ٢٠١١ تاوەکو ٢٠٢٠ شێوازی هەمان بەرنامەی بە ناوی “دەرگەکەی تر – Deriyê din” درێژە پێدا.

لێکۆڵینەوەکان لەسەر بەرهەمەکانی ئەو:

پەرتووک بە زمانی عەرەبی:

– ئەزموونی نوێ لە چیرۆکی سووری، دنیای ئێکسپرێسیۆنیستی حەلیم یوسف. ڕەخنەگر محەمەد محێدین مینۆ. وەشانخانەی مولهیم، حومس- سووریا ٢٠٠٤.

– ژیاننامەی شوێنێکی تاڵانکراو، لێکۆڵینەوەکەی شرۆڤەیی و ڕەخنەیی لەبارەی ڕۆمانی سوبارتۆ. ڕەخنەگر مەسعوود حەسەن، دیمەشق- سووریا ٢٠٠٦.

– ڕاڤەکردنی سیمبوڵەکان لە ڕۆمانەکانی حەلیم یوسفدا -ڕێبەر هەبوون، چاپی ئەوروپا- ئەڵمانیا ٢٠٢١.

بە زمانی کوردی:

– سووریا بەر و دوای کۆڵۆنیاڵیزم لە ئەنەتۆمیای وێژەیی لای حەلیم یوسف، لێکۆڵینەوە، فەرزان شێرە. ٢٠٢١، لە وەشانخانەی پەیوەند چاپ بووە.

لێکۆڵینەوەکان بە زمانی عەرەبی:

سەرەتاکانی گێڕانەوە لە چیرۆکی نوێی کوریدا، بەکارهێنانی سەرکێشانەی خەیاڵ، لێکۆڵەر ئیبراهیم مەحموود ٢٠١٠.

دۆسیە-گۆڤاری Wyê، کە لە ئامەد بڵاودەبووەوە. ژمارە ٧، ساڵی ٢٠٠٥. ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەرانی کورد لەبارەی بەرهەمەکانی حەلیم یووسفەوە نووسیان. دۆسییەکە بەم ناونیشانە بڵاوکرایەوە: “حەلیم یوسف، ئەو نووسەرەی قۆناغەکان دەسووتێنێت”.

وەرگێڕان بۆ زمانانی تر

تاوەکو ئێستا کتێبەکانی حەلیم یوسف جگە لە زمانی کورد، بە عەرەبی، تورکی، فارسی، ئەڵمانی، ئیتاڵی و ئینگلیزی بڵاوبوونەتەوە.