halimyoussef - Halim Youssef

ڕۆشنبیرانی عەرەب و کورد

دیدی من – حەلیم یووسف
لە کورمانجییەوە: ژیار هۆمەر

19.09.2023

لەم پارچەنووسینەدا ناچمە ناو وردەکاریی هەڵوێستی ڕۆشنبیریی عەرەبی لە هەمبەر کورد و دۆزەکەیەوە. ئەم مژارە لێکۆڵینەوەی فراوانی پێویستە. هەروەها توخنی گێرەوکێشەی گۆڕەپانی سیاسی و هەڵوێستی نیوەسیاسەتمەدار و نیوەڕۆشنبیر ناکەومەوە. هەر هەڵوێستی چەند ناوێکی سەرەکیی چاند و وێژەی عەرەبی دەخەمە ڕوو، ئەمەیش وێنەیەکی گشتگیری ڕۆشنبیریی عەرەبییە.

هاوهەڵوێستیی داگیرکەرانەی عەرەب و تورک

هەر وەک چۆن هەندێک مێژووناس و لێکۆڵەری تورک هەوڵیان داوە کورد وەک «تورکی شاخستانی» بناسێنن و بڵێن پەیڤی کورد لە «کورت-کورت»ـی تەپەی پێیانەوە هاتووە کاتیک بەسەر بەفردا دەڕۆن، هەندێک مێژووناسی عەرەبیش هەوڵیان داوە کورد وەک بەشێک لە هۆز و خێڵی عەرەب دابنێن. بەم شێوەیە سیاسەتی داگیرکاری و پەیمانەکانی غەدر و کۆنگرە مێژووییە ناپاکەکان، کورد و کوردستانیان خستووەتەوە دەرەوەی مێژووەوە. لە سایەی بەرخۆدانی کوردەوە، جاروبار ناچارن سڵێک بکەنەوە. کاتێک ناچار دەبن بڵێن کورد هەیە، یەکسەر ئەمەی بۆ زیاد دەکەن: «خۆ وڵاتێک بە ناوی کوردستانەوە نییە». کاتێکیش ناچار دەبن بڵێن زمانی کوردی هەیە، یەکسەر ئەمەی بۆ زیاد دەکەن: «خۆ ئەوە زمانی ژیاری و نووسین نییە، نابێت ببێتە زمانی پەروەردە». گوتاری ڕۆشنبیریی عەرەبییش تا ڕادەیەکی زۆر خۆی بەم هەڵوێستە داگیرکارییە سیاسییە دەسپێرێت و لە بن سایەی دەرناچێت.

ئێدوارد سەعید، مەحموود دەروێش و محەمەد ماغووت

ئێدوارد سەعید پشتگیریی هەموو گەلانی ژێردەستەی دەکرد و دەنگی خۆی دژی ستەمی سەر کۆمەڵگاکان لە ژێر زۆرداریدا هەڵدەبڕی. هەر لە فەڵەستینەوە تا بۆسنە و هەر لە چیچانەوە تا نیکاراگوا ناڕەزایەتیی دەردەبڕی کەچی دژی ئەنفال، گۆڕی بەکۆمەڵ و بگرە کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە متەقی لێ نەهات. نەک هەر ئەوەندە، بەڵکوو لەو دەمەی ھەموو کەسێک لە سەرانسەری دنیا ئەم کۆمەڵکوژییەی شەرمەزار دەکرد، نووسەری ئێراقییش کەنعان مەکیە هەواڵەکەی بڵاو دەکردەوە کەچی ئێدوارد سەعید ئەوی وەک بڵاوکەرەوەی هەواڵی چەواشە و درۆ ناودێر دەکرد.

ئێدوارد سەعید بۆ پشتگیریی منداڵی فەڵەستینی بەردی لەگەڵدا دەهاویشتن، کەچی ھەواڵی کوشتنی منداڵی کوردستانی وەک ھەواڵی درۆ ناودێر دەکرد و بڕوای نەدەکرد منداڵی کورد بە گازی کیمیاییی ڕژێمێکی عەرەب دەخنکێن.

مەحموود دەروێش بە ھۆی ھاوڕێیەتیی لەگەڵ سەلیم بەرەکاتدا زۆر جار ھەڵبەستی بۆ کورد و کوردستان هەڵبەستووە، کەچی سەروەختێک کۆبەرهەمەکی چاپ کرد، هەموو ئەو هەڵبەستانە و بە تایبەتی هەڵبەستی «کوردستان»ـەکەی لێ دەرهاویشت، کۆبەرهەمەکەی بەبێ ئەو هەڵبەستانە بڵاو بوونەوە. هەر خۆی دەکردە خاوەنی ئەو هەڵبەستانەی لەسەر هاوڕێیەکی کوردین، ئەوانەی خزمەتی زمانەکەی و دۆزی فەڵەستینەکەی دەکەن. سا ماوەیەکی کەم بەر لەوەی دواکۆچ بکات، مەحموود دەروێش لە بەرلین پێی گوتم: «ئێوە جەماعەتەکەی سەلیم بەرەکاتن، خۆشم دەوێن.» وا دیار بوو هەڵوێستی مەحموود دەروێش بەرامبەر دۆزی کوردستان لەسەر بناغەی بیر و باوەڕ دانەنرابوو، هەڵوێستەکەی لە ویژدانەوە سەرچاوەی نەگرتبوو بەڵکوو لە ئاکامی خۆشویستنی دۆستێکیەوە هاتبووە ئاراوە.

لە لایەکی تریشەوە، موحەمەد ماغووت هێرشی دەکردە سەر سەلیم بەرەکات و ڕەخنەی ئەوەی لێ دەگرت پتر کوردە نەک عەرەب.

سەلیم بەرەکات بە عەرەبی دەنووسێت و پەسنی زمانی عەرەبی دەدات و وەک وڵاتی خۆی ناوی دەبات و دەڵێت زمانی عەرەبی ماڵ و وڵاتیەتی؛ خزمەتی چاندی عەرەب و دۆزە سیاسییەکەیان –بە تایبەت دۆزی فەڵەستین– دەکات؛ گەیشتووەتە ڕادەیەک پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ڕێکخستنە فەڵەستینییەکانەوە هەبوو و پەسنی یاسر عەرەفاتی سەرۆکیانی دەدا. ئەمانە هەمووی بۆ محەمەد ماغووت بەس نەبوون تا لێی ڕازی ببێت، دەیویست سەلیم بەرەکات سەداسەد وەک عەرەبێک هەڵسوکەوت بکات.

ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە زۆرینەی نووسینەکانی ماغووت دژی عەرەب و عەرەبایەتین، کەچی کاتێک تووشی کوردێک دەبێت، داوای لێ دەکات سەداسەد ببێتە عەرەب، دەنا ناڕەزایەتی بەرامبەری دەردەبڕێت و ڕەخنەبارانی دەکات.

زەکەریا تامر و کوردستان

ڕۆژنامەوانی کورد خالید سڵێمان لە وتارێکدا بەسەرهاتی دیداری ڕۆژنامەوانێکی باشووری کوردستان بە ناوی فەرید زامدار و زەکەریا تامر لە شام دەگێڕێتەوە. کاتێک زامدار خۆی پێ دەناسێنێت و زەکەریا تامر ناوی کوردستان دەبیستێت، یەکسەر دەڵێت: «کوردستان چییە؟ ئێوە هەمووتان ئێراقین و وەک هەر هاووڵاتییەکی عەرەب ئێوەیش ئێراقین. ئەمەی ئێوە دەیکەن سیخوڕییە، ئێوە سیخوڕی داگیرکەرانن.»

زەکەریا تامر درێژەی پێ داوە:

«خۆتان مەخەنە ئاستی فەڵەستینییەکانەوە. ئێوە نە خاکتان هەیە، نە وەک فەڵەستینەکانیش هیچ وڵاتێکی داگیرکراوتان هەیە. هەروەها ڕژێمی ئێراقی حەقی خۆی بوو گازی کیمیاییی بەسەر هەڵەبجەدا کرد، چونکە ئێوە چەکتان لە دژی ڕژێم هەڵگرتبوو.»

زەکەریا تامریش وەک ئەو ناوانەی پێشوو لەم کورتەشرۆڤەیەدا بەرباسم داوە، ناوێکی سەرەکیی چاند و وێژەی عەرەبیی سەردەمەکەمانە. دیاردەیەکی تر لە پاڵ ئەم هەڵوێستە ئاشکرایانەوە هەیە: هەندێک ڕۆشنبیری عەرەب ئەو هەڵوێستە نەرێنییەیان بە شاراوەیی دەهێڵنەوە. ئەمەیش بە هاوکاریی هەندێک کوردی عەرەبینووسە. ڕۆشنبیرێکی عەرەب دەچێت کوردێکی مێشک‌-عەرەب وەک دۆستی نزیکی دەستنیشان دەکات، دواتر لە ڕێی کەسی لەم جۆرەوە خۆی وەک «دۆستی کورد» نیشان دەدات. کاتێکیش باسی کورد دێتە ئاراوە، چارەسەرەکەی لە کڵێشە و پەیڤی لیخنی وەک «مافی هاووڵاتیبوون»ـدا دەبیننەوە.

بەم شێوەیە لە بارەی کورد و کوردستانەوە، گۆڕەپانی ڕۆشنبیریی عەرەبی بە هەموو پانتاییەکانیەوە وەک بیابانەکانی عەرەبستان چۆڵوهۆڵە و هەڵوێستی ڕەسەنی ڕۆشنبیریی تێدا سەوز نەبووە.

سەرچاوە: 

Rewşenbîrên ereb û kurd, Helîm Yûsiv, 11/08/2023, Diyarname.com (Ji Kurmancî bo Soranî: Jiyar Homer)

ڕۆمانی “فڕین بە باڵە شکاوەکان” بە سۆرانی بڵاودەبێتەوە

چاوەڕێ دەکرێت دوایین ڕۆمانی “فڕین بە باڵە شکاوەکان” ی حەلیم یوسف، کە باسکردنی ڕووداوەکانی کۆبانێیە لە ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٥ لە داهاتوویەکی نزیکدا لەلایەن دەزگای ئەندێشە لە باشووری کوردستان چاپ و بڵاو بکرێتەوە.

نووسەر و وەرگێڕ فەرهاد چۆمانی لە کورمانجی سەروو (کورمانی)ەوە گواستوویەتییەوە سەر شێوەزاری کورمانجی خواروو (سۆرانی).

دەربارەی ڕۆمانی سوبارتۆ -هەژارمەجید

دەربارەی ڕۆمانی سوبارتۆ

هەژار مەجید

من خوێنەری مێژووم، مێژوو بە پلەی یەکەم بابەتی خوێندنەوەی منە، بەتایبەت مێژووی کۆن، بەدلنیاییەوە لە مێژووی کۆنیشدا، مێژووی گەلی یەهودی و مێژووی جولەکە و سەرزەمینی کەنعان زۆر سەرنجم ڕادەکێشێت.

بەڵام ئەوەی لە مێژوو زیاتر بەلای منەوە چێژبەخش و فێرکارترە، گێڕانەوەیەی مێژووییە، نەک بەوجۆرەی کە لەمێژوودا باسی دەکرێت. کاتێک مێژوو دەچێتە چوارچێوەیەکی ئەدەبییەوە و لە ڕێگەی ئەدەبیاتەوە مێژوو دەگێڕدرێتەوە، ئیتر من شێتانە ئەو گێڕانەوەیەم خۆش دەوێت. هەزاران نموونەی ئەو نووسەرانەی کە بەرگێکی ئەدەبی بە بەرمێژوودا دەبڕن هەیە و زۆربەی هەرە زۆریشیان نووسەری ناوداری جیهانی و کوردیشن. لەناو نووسەرە جیهانییەکاندا من زۆر سەرسامم بە تۆڵستۆی و بە ڕۆمەن ڕۆلان و بە نیکۆس کازانتراکیس و یۆسا و ئەمین مەعلوف و زۆری تریش. ئەلیف شەفەق بەجوانی ڕووداوێکی مێژووی وەک ژیانی مەولانامان بۆ دەگێرێتەوە. ئەمین مەعلوف ژیانی مانی پێغەمبەر و خەیاممان بۆ باس دەکات. لەناو نووسەرە کوردەکاندا، دەتوانم بڵێم هەموو ڕۆمانەکانی بەختیار عەلیش دەچێتە هەمان چوارچێوەی گێڕانەوەی مێژوو بە شێوازێکی ئەدەبی سەرنجڕاکێش و قووڵ، نابێ ماردین ئیبراهیم و محەمەد موکری و چەند نووسەرێکی تریشمان بیر بچێت. ئەوەی لێرەدا ئەمەوێ باسی بکەم حەلیم یوسفە.

حەلیم یوسف لەگێڕانەوەی مێژوودا زۆر زیاتر بۆ کۆن دەگڕیتەوە و بە وردی ڕووداوە بچووکەکان دەستنیشان دەکات و لە چوارچێوەیت ئەدەبێکی سۆریالیدا بۆمان دەگێڕێتەوە. لەم سوبارتۆدا مێژووی گەلی سوبارتۆ و ڕووداوێکی بچوکی وەک سووتانی سینەمای شاری عامودێ دەکاتە تەوەری سەرەکی ڕۆمانەکە و لەنێۆ ئەم ڕووداوەوە هەموو مێژووی کوردمان بۆ باس دەکات. حەلیم بە قووڵی بەناو کۆڵانەکانی مێژوودا ڕۆدەچێت وسوتماک و ناسۆری کورد بە ئەدەب دەهۆنێتەوە. لەو شوێنەدا کە میژوو وەک زانستەکەی ناتوانێت هەست و ئیحساس و بیرکردنەوەکان بگێڕیتەوە، ئیتر ئەدەب فریای دەکەوێت و وەک شیعر و چیرۆک و ڕۆمان دەست دەکرێت بە هۆنینەوەی مێژوو.

بەدڵنیاییەوە ئەو کتێبانەی کە بەمجۆرە مێژوو دەگێڕنەوە، بەهای دیکومێنتی زانستی مێژوویان نییە. بەڵام شێوازەکە بۆ ناساندنی مێژوو بە شێوەی حیکایەت و گێرانەوە کە خوێنەری زۆر زیاترە لە خودی مێژوو. ئێمەش ئەگەر بمانەوێت دونیا بە مێژووەکەمان شارەزا بێت، پێویستە لە ڕێگەی ئەدەبیاتەوە بیگێڕینەوە. خودی مێژوو بۆ دیکۆمێنت و گێڕانەوەی ئەدەبیش بۆ ناساندنی زیاتر.

دوو کتێبی حەلیم یوسف ڕۆژی شەممە ٢٥/ ٣ بڵاودەکرێنەوە کە هەردووکی پێشنیاری منە بە خوێنەرە بە ئەزموونەکان. ھەژار مەجید

رۆمانی “سوبارتۆ” نووسینی “حلیم یوسف”

رۆمانی “سوبارتۆ” نووسینی “حلیم یوسف”م خوێندەوە.. ئەم رۆمانە لەلایەن رێزدار وریا غەفووری یەوە، لە زاراوەی کرمانجییەوە ۈەرگێڕدراوە بۆ زاراوەی سۆرانی.. وێڕای ماندوونەبوون و دەستخۆشی و بەردەوامی بۆ کاک وریا … .

بابەتی رۆمانەکە تێکەڵ کردنی چیرۆکەکۆنەکانی بڵقیس ،پاشای بەدەسەڵاتی “سەبا”/یەمەنی ئێستا/ و سلێمانی نەبی یە، لە گەڵ ژیانی سلێمان و بڵقیس، دوو کەسایەتی سەرەکی سەردەم لە ناکاتی/مەودای کەونارا و هەنووکەدا، و لە ناشوێنی “سوبارتۆ” /بە پێی سەرچاوە مێژووییەکان، لەرۆژهەڵاتەوە چیای زاگرۆس و لە رۆژئاواوە، چۆمی خابوورە/ شێوەی گێڕانەوە جودالە گفت و گۆکان، زمانی یەکەم کەسی تاکە /سلێمان/ بە هەموو گەمەکانیەوە؛ دیالۆگ، نامە، خەو و خەون و خۆ بە زانای گشتی زان و… ئەم زمانە تەبایە لەگەڵ شێوازی رەمزیی/سەمبولیک/ ی دەقەکە و کەش و هەوای سەرسووڕهێنەر ،سێحراوی و خەوناوی و دەربڕینی خودی نێو م.ن و…. ئەگەر خوێنەر رەمز و نیشانەکانی دەق بشکێنێ، باری مانایی و جوانیناسی رۆمانەکە بەربڵاوتر ئەبێتەوە.. کە جارێ مەبەستی ئەم خوێندنەوە نیە.. .

وەک رەخنەگرێک ئەوەی سەرنجی راکێشام بریتین لە؛ ۱ـ گەمەکردن بە م.نی کەسەکان و گۆڕانیان بەپێی دۆخ تا سەد و هەشتا دەرەجەی پێشوویان.. ۲ـ رەمزیی بوونی ناو و دیاردە و وێنەکان بۆ بەرفراوان کردنەوەی مانای پشت و پشتەوەتری دەق ۳ـ کەڵک وەر گرتن لە پارۆدی و ئایرۆنی، بۆ هەڵوەشانەوەی زمانی سەقامگیر و بەدەسەڵات بووی ئوستوورەیی و کاردانەوەی ئەو زمانە لە سەر سیستەمەکانی پەروەردە / هەر لە یەکدی و مەڕ و ماڵات ..ایینی مناڵانەوە تا قەحبەیی و خیانەت و خۆ فرۆشی ناو کۆمەڵگا و بەهێند نەگرتنی یەکدی ..تا فەشەڵ هێنانی حزب و سیاسەت و بەنرخی رۆژ نانخواردەکانیان و… بۆ نیشاندانی مێژوووووو..ی پڕ لە هەرەس و هەوەس و وانوێنراویی و… یەک لە وێنەخەوناویەکانی سلێمان لەم رۆمانەدا، ژنێکە کە بەرووتی هەر دوو لنگی هەڵێناوە و پەترۆڵ لە نێو لنگیەوە دەڕژێ.. سلێمان ئاشقی بڵقیسە و ئەگەر بلقیس بە هێما بخوێنینەوە کە لە کەوناراوە هەبووە و … ئێستە بە دەست”پیری فەلەک” ەوە بۆتە ئەو ژنە .. و تەنانەت بەو پاترۆلە سلێمانیش ئەسووتێنێ و ئەیکاتە تۆز.. .

بیخوێننەوە و ” داڕزن لە باتی پاڵەوان”

سەلاح سوزەنی

حه ليم يوسف : نووسين ئازاره كان كةم ده كاته وه

حه ليم يوسف : نووسين ئازاره كان كةم ده كاته وه

لة حةليم يوسف ضيرؤكنووس و رؤماننووس لة دايكبووى عامودةية، لة رؤذئاواى كوردستان، بةهةر دوو زمانى كوردى ء عةرةبى دةنووسيَت، لةزانكؤى حةلَةب لة بوارى مافدا خويَندوويةتى، لةسالَى (2000) ةوة لةئةلَمانيا دةذى. كتيَبةكانى بؤ زمانى توركي و فارسى و ئةلَمانى ء ئينطليزي وةرطيَرِدراون، بةم دواييانة ضةند بةرهةميَكيشى بةشيَوةزارى سؤرانى ضاث و بلآوكرايةوة كة لةبلآوكراوةكانى ناوةندى ئةنديَشة بوو. تا ئيَستا ئةم بةرهةمانةى بلآو كراونةتةوة: ثياوة دووطيانةكة، ضيرؤك، 1991، ذنانى نهؤمى سةرةوة، ضيرؤك، 1995، مردووةكان نانوون، ضيرؤك، 1996، سؤبارتؤ، رؤمان، 1999، مةمى بيَ زين، ضيرؤك، 2003، ترسى بيَ ددان، رؤمان، 2006، كاتيَك ماسييةكان تينوويان دةبيَت، رؤمان، 2008، ئؤسلاندةر بةط، ضيرؤك، 2011، نةوةدء نؤ ملوانكةى ثضرِاو، رؤمان، 2015. هةنديَك لة ضيرؤكةكانى كراونةتة شانؤيي لةوانةش، كؤمارى شيَتةكان، لة سيَدارةدانى لوتيَك، كةوش ء سةر.

ضةند كتيَبيَكش لةبارةى بةرهةمةكانييةوة نووسراون لةوانة:

محةمةد محيَدين مينؤ، ئةزموونى نويَ لةكورتة ضيرؤكى سوريادا.

بةشى يةكةم لة جيهانى دةربرِينى عةبدولحةليم يوسف، دار ملهم فى حمص 2004.

مةسعود حةسةن، ذياننامةى شويَنيَكى دزراو، ليَكؤلَينةوةيةكى رةخنةطرانةى شيكاريية لةبارةى رؤمانى سؤبارتؤى حةليم يوسف، ديمةشق 2006. لة سالَى 2015دا خةلآتى باشترين رؤمانى لة لايةن ناوةندى ئةنديَشةوة ثيَدرا.

سازدانى: مةحمود نةجمةدين

* ضؤن دةستت بة نووسين كردء طرنطترين بةرهةمةكانت كامانةن؟

-زوو دةستم بة نووسين كردووة، بيرم ديَ لة ثؤلى ثيَنجةمى سةرةتايي بووم لة قوتابخانةى غةزالى لةعامودة، مامؤستايةك هاتة ثؤلةكةمان ء ثرسيارى ليَ كردين، كيَ دةيةويَ بةشدارى لة ئيَوارة كؤرِيَكى ئةدةبيدا بكات؟ دةستم هةلَبرِى ء برِيارم دا ضيرؤكيَكى كؤميدى بخويَنمةوة، كة وةك رةخنةيةك لة مامؤستايةك نووسيبووم، رقم ليَى بوو لةبةر ئةوةى بةردةوام داريَكى بةدةستةوة بوو، هةر مندالَيَكى تووش ببواية بة هةق ء ناهةق ليَى دةدا، رؤذيَكيان منيش كةوتمة بةردةستى، لةبةر ئةوةى كة زةنطى كؤتايي ثشووى نيَوان دوو وانة ليَى دا من رامنةكرد بةرةو ثؤلةكةى خؤم، لةبةر ئةوةش كة يةكةمى قوتابخانةكة بووم زؤرم لا طران بوو بؤ يةكةم جار لة ذيانمدا ليَدان بخؤم، ئةويش لةبةر ضاوى هةمواندا. جا لةبةر ئةوةى جطة لة قةلَةمةكةى دةستم هيض ضةكيَكى ترم ثيَ نةبوو بؤ تؤلَة سةندنةوة، دةستم كرد بة نووسينى ضيرؤكيَكى طالَتةجارِء كؤميدى لةبارةى ئةو مامؤستا لوت دريَذةوة، كاتيَك ضيرؤكةكةم لةو ئيَوارة كؤرِةدا خويَندةوةء ئامادةبوان ثيَكةنين بةو ويَناكردنةى كة من بة وشة بؤ مامؤستاكةم كردبوو، خؤشحالَ بووم ء هةستم كرد توانايةكى باشم هةية لة بةكارهيَنانى وشةدا بؤ تؤلَة سةندنةوةءطةيشتن بةو ئامانجةش كة خؤم دةمةويَت. ئةوة يةكةم هةولَى نووسينم بوو، لةو رؤذةوة تا ئيَستا قةلَةمم دانةناوة، تةنها شتيَكيش كة طؤرِابيَت ئةوةية كة ئيَستا بة تةنها تؤلَة لة مندالَيي زةوتكراوى خؤم ناكةمةوة، بةلَكو تؤلَةى طةليَك دةكةمةوة كة بيَبةش كراوة لة سادةترين مافةكانى، طةليَك بة هةذارى ء بيَبةشىء دةستكورتى ماوةتةوة، بةلآم نةيانتوانى رؤحى ئازاديخوازانةء ستاتيكاى ليَ بسةننةوة، طةليَك لة زةنطينترين طةلانى دنياية لة ماددةى خامدا بؤ نووسينى ئةدةبى، وةك زؤر كةسى تر، منيش سةرةتا لة شيعر نووسيندا سةركةوتوو نة بووم، ثةخشان لة شيعر زياتر بة ئةفسوونى خؤى بؤ لاى خؤى رايكيَشام، ئيتر دةستم كرد بة نووسينى كورتة ضيرؤك ء رؤمان ء تا ئيَستاش رؤحم لةو سووتانة ثرِ لة ضيَذةداية. ثيَنج كؤمةلَة ضيرؤك ء ضوار رؤمانم نووسيوة، رؤمانى ثيَنجةميشم ئةم سالَ دةردةضيَت، بةم رؤمانةش ذمارةى كتبيَةكانم دةبنة 10.

* لة باشوورى كوردستان كؤمةلَيَك خويَنةر هةن كة سةرجةم بةرهةمةكانى تؤيان نةديوة، لةبةر ئةوة دةكريَ باسيَكى ئةزموونى ئةدةبى خؤتمان بؤ بكةيت؟

– ئةزموونى نووسينى من دابةش دةبيَت بؤ سيَ تا ضوار ناوضةى جوطرافيا، يةكةميان رؤذاظاء عامودةية، كة شويَنى لة دايكبوونى خؤم ء مندالَيشم لةويَ بةسةر بردووة. دووةميان سورياء حةلَةبة، كة لة زانكؤكةى خويَندوومة، لةو كةشةدا ئةزموونى نووسينم طةلآلَة بوو. سيَيةميان ئةلَمانياية كة وةك ثةنابةريَك ثةنام بؤ بردووة. ضوارةميان ئةستةنبولَ ء دواتريش ئامةدة سةرجةم كتيَبةكانم كة بة كرمانجى نووسيومن لةويَ بلآوبوونةوة.

نووسين سةرةتا ثيَويستييةكى رؤحى بوو بؤ من، كة لة ريَطةيةوة بةرةنطارى طةمارؤى ئةو هةموو ثرسيارة ئاطرينانةي مندالَيم دةبوومةوة، لةناو رؤح ء ئاوةزدا تةرِو وشكى ثيَكةوة دةسوتاند، بيَ ئةوةى بطةم بة وةلآميَك، رؤحم ئارام بكاتةوةء ثشوويةك بة ئاوةزم ببةخشيَ. سةرةتا ثةنام برد بؤ خويَندنةوةيةكى ضرِ بؤ طةيشتن بة وةلآمى ثرسيارة فةلسةفى ء بوونطةرايي ء هزرييةكان، كة طةمارؤيان دابووم. بةرهةمة ئةدةبى ء فةلسةفييةكان، ئةوانةى شيكارى دةروونيان تيَدابوو زياتر رايانكيَشام لة بابةتة زانستييةكان. لة خيَزانةكةمدا كةس نةبوو طرنطى بة ئةدةب بدات. تينويَتيم بؤ مةعريفة ثةلكيَشى كردم بؤ خويَندنةوةء ثاشان بؤم دةركةوت  نووسين ئازارةكان كةم دةكاتةوةء دةروون دةحةويَنيَتةوة. ئا ليَرةوة دةستم ثيَ كرد. نووسين بؤ من ثيَش هةموو شتىَ وةلآم بؤ داواكارييةكانى قولآيي ناخى خؤم، ثاشان هؤشيارى ء ئاوةز بةشدار دةبن لة بنياتنانى دةقيَكى ئةدةبى بة باشترين شيَواز ريَخؤش دةكات بؤ ئةوةى رؤلَى كؤمةلآيةتى ء ثةروةردةيي ء فيكرى ء سياسى خؤى بطيَرِيَت. هةميشة هةولَ ئةدةم دووهيَلَ، يان دوو تيَرِوانينى دذ تيَكةلَ بة يةك بكةم، تيَرِوانينى واقيعى كة باس لة ذيانى رؤذانة دةكات، لةطةلَ تيَرِوانينى خةيالَى ء فانتازياية، كة باس لة ئةفسانةكان ء خةون ء مؤتةكة دةكات. بة راى من ليَهاتوويي ئةدةبى لةوةدا دةردةكةويَ كة تا ضةند لة توانادا بيَت تيَكةلَ كردنيَكى هونةريانة بؤ ئةو دووهيَلَة بكريَت كة ذيانى مرؤظ لة سةرةتاى بةدى هاتينى ذيانةوة تا ئيَستاش لة سةرى دةرِوات. ثرِؤذةيةكى كاملَى ئةدةبيم هةية لة رؤمان ء ضيرؤكيشدا، ئةوةش طرنطترين ثرِؤذةى ذيانمةء 40 سالَة هةولَ دةدةم بةرد لة دواى بةرد هةلَى ضنم، ئةوةندةش ثشوودريَذم، كة لة توانامدا هةية هةموو كاتيَك كار لةو ثرِؤذةيةدا بكةم، ئيتر نازانم تةمةن ريَطة دةدات تةواوى بكةم يان نا.

*سةرةتاى نووسينت بة عةرةبى دةست ثيَكرد، يان بة كوردى؟

-سةرةتا بة عةرةبى دةستم ثيَ كردء هؤكارةكةيشى لاى هةموان ئاشكراية، طرنطترين هؤكار ئةوةبوو كة فيَربوونى كوردى لة سوريادا قةدةغة بوو، بةلآم من لة خيَزانيَك لةدايكبووم تةنها بة كوردى قسة دةكةن، كوردى تاكة زمانة كة دايكء باوكم لةو رؤذةوةى لةدايك بوون تا مردنيشيان قسةيان ثيَ كردووة، هةرضةندة باوكم لة باكوورةوة لة ناوضةى سةرخةتةوة هاتووة، بةلآم توركى نةدةزانى، دايكيشم سةر بة ناوضةى بنخةتى سوريا بوو، بةلآم عةرةبى نةدةزانى، كاتيَك ميوانى عةرةب بهاتاية بؤ مالَمان دةبوو تةرجةمةيان بؤ بكةم. هةر لة مندالَيمةوة نووسينى كوردى لة مالَةوة فيَر بووم، بةلآم زؤرى ثيَ ضوو تا بةرهةمى ئةدةبى بة زمانى كوردى بنووسم كة بة رةسمى قةدةغة بوو. دوو كتيَبم بة عةرةبى دةرضوون، ئةوانيش ثياوة دووطيانةكةء ذنانى نهؤمى سةرةوة بوو، كتيَبى سيَيةمم ” مردووةكان نانوون” بوو، يةكةم كتيَبم بوو بة زمانى كوردى. دواتر هةموو ئةوانةى بة عةرةبى نووسيبوومن خؤم تةرجةمةم كردنةوة بؤ كوردى، دواى جيَهيَشتنى نيشتمان، تا رادةيةك لة ئةدةبى عةرةبى دابرِامء زياتر بة كوردى دةمنووسى، تا ئيَستاش بةدواداضوونم بة هةردوو زمانةكةية، بةلآم بيَطومان زمانى دايكم لة ثيَشترة.

* لة سةرجةم كتيَبةكانتدا كارت لةسةر ميَذوو كردووة، لة بةرهةمةكانتدا بةر رةهةنديَكى ميَذوويي دةكةوين، هؤكارى ئةمة ضيية؟

-هةموو كتيَبةكانم باسى بارودؤخى ئيَستاى كورد دةكةن، وةك تةوةرى سةرةكى رؤمان، يان ئةو ضيرؤكانةى دةياننووسم، لة سةدةيةك زياتر ناطةرِيَمةوة بؤ دواوة، زؤر جاريش رووداويَك باس دةكةم كة لة نزيكةوة بةرى كةوتووم، يان بة ضاوى خؤم ديومة. بةلآم ئةو رةهةندة ميَذووييةى ئيَوة بةرى دةكةون لة بةرهةمةكانمدا، لةبةر ئةوةية كة شويَنةوارء كاريطةريي ئةو ميَذووة كؤنة ئيَستاش تيايدا دةذين ء بة دريَذايي ميَذووش هةر هةبووة. بؤ نموونة ئةطةر ريَكةوتننامةى سايكس ثيكؤ نةبواية، ذيانى ئةمرِؤمان بةم شيَوةية نةدةبوو، دابةش بوون ء ثةرت بوون ء سنوورى مينرِيذكراو و كةلتوورى تيَكئالآو ثرِ لة ململانيَمان نةدةبوو. لةبةر ئةوة دةبينى مامؤستاى وانةى ميَذوو لة رؤمانى ترسى بيَ ددان-مدا طةرِان بة دواى ئةو دوو ثياوةدا كة ذيانى خؤى ء طةلةكةيان ليَ تالَ كردووة، دةبيَتة خولياى و برِيار دةدات بضيَت بؤ ئينطلتةرة بؤ بينينى سايكس ء بؤ فةرةنساش بؤ بينينى ثيكؤ، بؤ ئةوةى ليَثيَضينةوةيان لةطةلَدا بكات، كة بؤضى بة ئيمزا كردنى ئةو ريَكةوتننامةية وايان لة مليؤنان كةس كردووة، ئةو مامؤستاية برِواى تةواوى بةوة هةية كة ئةو دوو كةسة لة ذياندا ماون، ئةطةر مردبيَتيشن رؤحيان لةويَية لةو سةرسنوورانةى بة ضةكى زؤر تةلى درِكاوى طيراون. لة رؤمانةكانى تريشمدا هةر واية، ميَذووى كؤن وةك باطراوةنديَك بؤ رووداوةكانى ئةمرِؤ ديَتةوة ثيَش. من رؤمانى ميَذوويي نانووسم، ضونكة ئةوةيان نزيكترة لة تويَذينةوةوة  تا داهيَنانيَكى ئةدةبى، ضونكة كةسيَتى رؤمانةكة ئامادة كراوةء رووداوةكانيش زؤربةيان زانراون ء هةر نووسةريَك كة تواناى داهيَنانيشى نةبيَت دةتوانيَ بينووسيَت. هةنديَك لةو نووسةرانة بةو خةيالَةوة دةذين كة ثيَيان واية ئةطةر لة سةر كةسيَتييةكى ميَذوويي مةزن بنووسن، رؤمانيَكى مةزنى ليَ دةردةضيَت، لة كاتيَكدا من هةولَ دةدةم رؤمانيَك بنووسم ثشت بة هيَزيَكى رؤحى دةبةستيَ، لةطةلَ ئةفراندنى كةسيَتى نويَ لة رؤمانةكةدا كة سةرنجى نووسةرانى ميَذووى رؤمان بةلاى خؤيدا رادةكيَشيَت ء هةر ئةو كةسيَتيانةش خؤيشيان دةبنة نموونةى ميَذوويي.

* بةرهةمى نويَت ضيية؟

-دوا رؤمانم كة ضاث بووبيَت، نةوةدء نؤ ملوانكةى ثضرِاو-ة كة فةرهاد ضؤمانى نووسةرء وةرطيَرِ طؤرِيويةتى بؤ شيَوةزارى سؤرانى ء برِيارة بةم نزيكانة لة ناوةندى ئةنديَشة لة سليَمانى ضاث بكريَت. هةر لةم سالَدا برِيارة رؤمانيَكى نويَم بة كرمانجى لة خانةى ضاثى ثةيوةند لة ئامةدء ئةستةنبولَ دةربضيَتء لة هةمان كاتيشدا بة سؤرانى لة ناوةندى ئةنديَشة لة سليَمانى دةربضيَت.

و: كوردةوان محةمةد سةعيد

پێشەکی بۆ چاپی سۆرانی – “ژنانی نهۆمە بەرزەکان”

پێشەکی بۆ چاپی سۆرانی

“ژنانی نهۆمە بەرزەکان”

حەلیم یوسف

لە نجیرە چاپکراوەکانی کتێبەکانی مندا “ژنانی نهۆمە بەرزەکان” لەپاش کۆمەڵە چیرۆکی “پیاوی ئاوس” دووەم کتێبی منە. لە کتێبی “پیاوی ئاوس”دا من لە چواردەوری خۆم، لە عاموودە، زێدی خۆم، لە رەوش و دۆخی کۆمەڵگەی کوردی و خەڵکەکەی ورد بوومەوە و چیرۆکی ئەوانم نووسینەوە. هەندێکجار بە گاڵتە و پێکەنین و هەندێک کاتیش بە خەمگینییەوە گوێم بە سنگی ئەو کۆڵان و کووچانەوە دەنا کە تێیدا دەژیام و دەمنووسی. لە کاتی نووسینیشدا، لەمن وابوو کە ئازاری هەموو جیهان لەسەر شانی خۆم لادەدەم و دوای چاپبوونی ئەو چیرۆکانەش وەکو کتێب ئەهوەن دەبوومەوە. وەلێ وا دەرنەچوو وەک ئەوەی من تەخمین و پێشبینیم کردبوو، هۆکارەکەیش ئەوە بوو؛ کە من پێویستیم بە گەڕانێکی هەروایی “عفوی” بەنێو کۆڵانەکانی گیان و هۆشم هەبوو. لەباتی ئەوەی رووی کامێراکەم بکەمە کۆڵانی شارەکان و دیمەنی وەک چیرۆک کۆوەکەم، دەبوو رووی کامێراکەم بکەمە شوێنە پەنهان و نابەرچاوەکان، ماکی ئازار، ژانی دڵ و چاوگەی ئەو پشێویەی کە ئاگرەکەی قوڵایی ناخ دەسووتاند. ناخم مینا ماڵێکی دوو ژوور بوو. ژوورۆچکەی دڵ، هەست و گیان و ژوورۆچکەی مێشک، زانین، بیروباوەڕ و هۆش بوو. کلیلی کردنەوەی دەرکەی ئەو ماڵە دوو ژوورییە وێژە بوو، ئەدەبیات بوو، ئەم چیرۆکانە بوون. هەردوو ژوورەکەش بە ئاریشەی گەردوونی وەک فەلسەفە، زانست، بوون و نەبوون، مێژوو، سۆفیزم، مردن، ئازار، ئەڤین، خەیاڵ، تەنیایی و واتای ژیان و بەر لە هەموویانیش پەیوەندی ئاڵۆزی نێوان ژن و مێرد؛ پڕ کرابوون. هەروەها خەون، خەیاڵ، تەنیایی و مانای ژیان و بە دەیان پرسی هاوشێوە گوێچکەی گیانە شەکەتەکەی منیان گرتبوو و بەرەو بواری لێگەڕین و لێکۆڵینەوە رادەکێشا. لەپڕ خەونەکانی من تێکەڵ بە تێڕامان و روانگەی قارەمانانی ئەو پەرتووکانە دەبوون، کە دەمخوێندنەوە، دووپشکەکانی زانی ئاگری جەهلیان گەمارۆ دەدا، هەموو ئەمانە تێکەڵ بە ئازاری دڵی تاریک دەبوون، هەموویان بوونە کەروێشکی ترساو و لەنێو گرێ و رستەکانی ئەم چیرۆکانەدا دەچوون و دەهاتن. لەبەر ئەوە، وەک چن خوێنەرانی یەکەم کتێبم “پیاوی ئاوس” توانی بەبێ ئەوەی ئەو شارە ببینێت، بەنێو کۆڵانەکانی عاموودێ-دا بگەڕێ و شارەزا بێت، بەهەمان شێوە خوێنەرانی ئەم کتێبەش دەتوانن لەنێو کۆڵانەکانی گیان و کووچەکانی هۆش و مێشکی مرۆڤێکی برینداری ئەم سەردەمە بگەڕێ و شارەزا بێت. بەهۆی ئەو تایبەتمەندییەی ئەم کتێبە هەڵیگرتووە، وادەکات کە پێویستی بە خوێنەرگەلێکی تایبەت هەبێت بیخوێننەوە. دڵخۆشم کە چیرۆکەکانی کتێبی “ژنانی نهۆمە بەرزەکان” بە کورمانجی خواروو یاخود وەک ئەوەی پێی دەگوترێ “سۆرانی” بڵاوببنەوە. من هەمیشە ئەوە دەڵێمەوە تاوەکوو نووسەرانی کوردی کورمانجینووس بە سۆرانی نەخوێندرێنەوە، بەهەمان شێوە نووسەرانی کوردی سۆرانینووس بە کورمانجی نەخوێندرێنەوە، ئەو نووسەرە هەروا بە نووسەری “نیوەکورد” دەمێنێتەوە و ناتوانێ ببێتە نووسەری کورد. بۆ کردنەوەی دەلیڤە و رێگە لەبەردەم ئەم کتێبەی مندا سوپاسگوزاری نووسەری کورد فەرهاد چۆمانیم، کە ئەم کتێبەی بەتایبەت لەنێو هەموو کتێبەکانی دیکەمدا هەڵبژارد. لە هەمان کاتدا سوپاسگوزاری ناوەندی رۆشنبیری ئەندێشەم، کە هەنگاو بە هەنگاو ئەو نیوە تەواونەکراوەی من، بەرهەم بە بەرهەم، بۆ من دەگێڕێتەوە و تەواوم دەکات.

ژنانی نهۆمە بەرزەکان

ژنانی نهۆمە بەرزەکان

ئەمڕۆ کۆمەڵە چیرۆکی ژنانی نهۆمە بەرزەکانی حەلیم یوسفم خوێندەوە، یەکێک لەو کۆمەڵە چیرۆکانەی دەخوازم چەندجاری دیکە بیخوێنمەوە، چونکە هەر چیرۆکێکی کردنەوەی دەرگایەکی نوێیە لەسەر کێشەیەکی مرۆڤی ئەم سەردەمە. کێشەگەلێک کە تا ئێستا کەم چیرۆکنووسی دیکە بەم جورئەتەی حەلیمەوە لیی دواوم.. بۆ ئەو هاوڕێیانەی خوێنەری چیرۆکنە پێشنیاری ئەم کۆمەڵە چیرۆکە دەکەم بیخوێننەوە… دەستخۆشی بۆ کاک فەرهاد چۆمانی کە لە کورمانجییەوە کردوویەتییە سۆرانی… زۆرجار هەستم دەکرد حەلیم بە کوردی نووسیویەتی، پیرۆزبایی لە نووسەر و وەرگێڕی کتێبەکە دەکەم…

ئارام سديق – 2017

فيديو ) فه رهاد جوماني -سەردێڕی نووسین)

حەلیم یوسف بەشداری لە پێشەنگای کتێب لە ئاڤا لە هۆڵەندا و ئەڵمانیا دەکات و کتێبەکانی خۆی واژۆ دەکات.

یەکەم پێشەنگای کتێبی ئاڤا، لە هۆڵەندا لە شاری ئارنهێم، ڕۆژی ١٠/٠٧/٢٠٢١ دەستپێدەکات.

هەروەها لە شاری زاربرووکن لە ئەڵمانیا، ڕۆژی یەکشەممە ١١/٠٧/٢٠٢١ بەردەوام دەبێت.

سؤبارتؤ.. له ياداوه ري حه ليم يوسف- دا دارِماني سليَماني (نا)حه كيمي سه رده م – زاهير روژبه ياني

سۆبارتۆ.. له یادەوەری حه لیم یوسف- دا داڕمانی سلێمانی

 (نا)حه كیمی سه رده م

Ayende – Hejmar 80 – 2008 – له گۆڤاری ئاینده‌ – ژماره‌ ( 80 ) ی ( ئه‌یلوول ) ی 2008 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه

ساڵی 2006 له‌ سیمیناری دووه می ڕۆشنبیری دهۆكدا (حه لیم یوسف)ی چیرۆكنووس و ڕۆمانووسم له نزیكه‌وه‌ ناسی. كاتێك كه‌ باسێكی له سه ر ڕەوشی چیرۆكی كوردی پێشكه‌ش كرد، ئه‌گه‌رچی پێشتریش له‌ڕێی خوێندنه‌وه‌ی سێ كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكییەوه‌ دووراودوور ئه‌وم ده‌ناسی.

حه لیم ساڵی 1967 له‌ شاری ئاموده‌ی باشووری بچووك- كوردستانی سوریا هاتۆته‌ دنیاوه‌، له‌ ته‌مه‌نی 24 ساڵیدا، واتا له‌ 1991 دا یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكی خۆی به‌ زمانی عاره‌بی له‌ دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا و به‌ چاپێكی تایبه‌ت و به‌ ناوی (الرجل الحامل)ه‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ دواتر له‌ساڵی 1997دا خانه‌ی ئاڤێستا له‌ ئه‌سته‌موڵ، به‌ زمانی كوردی و به‌ پیتی لاتینی، له‌ وه‌رگێڕانی خودی حه‌لیم به‌ ناوی (مێردی ئاوس)ه‌وه‌ بۆی بڵاوكرده‌وه‌.

كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكی دووه‌میشی به‌ ناوی (ژنێن قاتێن بڵند) له‌ ساڵی 1998دا له‌لایه‌ن هه‌مان ده‌زگای چاپه‌مه‌نی ئاڤێستاوه‌ له‌ ئه‌سته‌موڵ و، له‌ وه‌رگێڕانی خودی حه‌لیم به‌ كوردی و به‌ پیتی لاتینی بڵاوكرایه‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار له‌ به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان به‌ زمانی عاره‌بی و به‌پیتی عاره‌بی بڵاویكردبووه‌وه‌.

به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكی سێیه‌م كه‌ (مری رانازین- مردوو نانوون)ی ناوه‌، هه‌ر یه‌كسه‌ر به‌ كوردی و به‌ پیتی لاتینی له‌ خانه‌ی ئاڤێستا له‌ ئه‌سته‌مۆڵ، ساڵی 1996 چاپ و بڵاوكرده‌وه‌، پاشانیش ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌شی وه‌رگێڕدرایه‌ سه‌ر زمانی تورکی و به‌ ناوی (ئوێلیله‌ر ئۆیۆماز)ه‌وه‌، له‌ساڵی 1998دا ده‌زگای ئاڤێستا بۆی چاپ و بڵاو كردووه‌.

چواره‌م كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكیشی كه‌ (مه‌م به‌بێ زین)ه‌ له‌ساڵی 2003 به‌ زمانی توركی و به‌پیتی لاتینیه‌، دیسان له‌ خانه‌ی ئاڤێستا له‌ ئه‌سته‌مۆڵ به‌ چاپ گه‌ێنراوه‌ و بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

دوا كاریشی، كه‌ خۆی له‌گه‌ڵ كۆ چیرۆكه‌كانیدا پێشكه‌شی كردووم، ڕۆمانی (سۆبارتۆ)یه‌، كه‌ دیسانه‌وه‌ له‌ چاپه‌مه‌نیه‌كانی ده‌زگای ئاڤێستایه‌ و، ساڵی 1991 له‌ ئه‌سته‌مۆڵ، به‌ زمانی كوردی و به‌پیتی لاتینی چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام دواتر حه‌لیم هه‌ربه‌خۆی (به‌ ده‌سكاریه‌كی كه‌مه‌وه‌) وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی عاره‌بی و، ساڵی 2004 له‌ هه‌ولێر- پایته‌ختی باشوور، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی كاوه‌ی ڕۆشنبیریی كوردییه‌وه‌ (500) دانه‌ی لێ چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

رۆمانی دووه‌میشی (ترسا بێ ددان)ه‌ كه‌ له‌ 2008دا لقی دهۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد چاپ و بڵاوی كرده‌وه‌.

لێره‌شه‌وه‌ خوێنه‌ر ده‌شێ وه‌كو نووسه‌رێكی لاوی چالاك له‌ حه‌لیم یوسف بڕوانی كه‌ به‌م ته‌مه‌نه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می به‌رچاوی له‌ چیرۆك و ڕۆمان به‌رهه‌م هێناوه‌ و به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه‌دا كه‌ ده‌ڵێ: (هه‌تا ته‌مه‌نت له‌ په‌نجا ساڵی تێپه‌ڕی نه‌كرد ڕۆمان مه‌نووسه‌) ئه‌وا حه‌لیم هێشتاش به‌و ته‌مه‌نه‌ نه‌گه‌یشتووه‌ و كه‌چی له‌وپه‌ڕی به‌خشش و داهێناندایه‌ و توانای به‌سه‌ر زمانی جیاجیادا ده‌شكێ و پێیان ده‌نووسێ. به‌رهه‌مه‌كانی خۆیشی بۆیان وه‌رده‌گێڕێ و به‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌دا سه‌رێكی دیمه‌شق و لوبنانه‌، سه‌رێكی ئه‌سته‌موڵ و هه‌ولێره‌. ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئێستا له‌ ئه‌وروپا ده‌ژی و به‌شداری چالاكانه‌ش له‌ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ و كۆنگره‌ و كۆنفراساندا ده‌كات.

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هێشتا له‌ باشووری كوردستاندا وه‌كو پێویست نه‌ناسراوه‌، ئه‌گه‌ر ناسراویشه‌ ئه‌وه‌ به‌گوێره‌ی پله‌ و پایه‌ی داهێنانه‌كانی، مافی خۆی و گرنگی پێویستی پێ نه‌دراوه‌، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سێ هۆی بێ بایه‌خ، كه‌ جیاوازیی دیالێكت، جیاوازی پیتی نووسینه‌ له‌ نێوان باشووری بچووك و باشووری گه‌وره‌ و، ڕۆژهه‌ڵات، هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌می ده‌زگاكانی ڕۆشنبیری و بڵاوكردنه‌وه‌، به‌ تایبه‌تیش وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری كوردستانی باشووره‌ كه‌ تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ ببێته‌ ئامرازێكی سنوور به‌زێن و پردێك بۆ به‌ یه‌كتر ناساندنی نووسه‌ران و داهێنه‌رانی كوردی جیهان، له‌ یه‌كتر گرێدانه‌وه‌ی ڕۆشنبیریی كوردی پارچه‌ پارچه‌ كراومان، كه‌ ساڵانێكه‌ هه‌ر به‌شه‌ی و له‌سایه‌ی ڕۆشنبیرییه‌كی باڵاده‌ستی داگیركه‌ردا به‌ جیاواز له‌یه‌كتر گه‌شه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌زموونی حه‌لیم یوسف به‌ڕاستی ئه‌زموونێكی ده‌گمه‌نه‌ له‌ بڵاوه‌كردنه‌وه‌دا، ئه‌و به‌ زمانی زگماكی كوردی ده‌نووسێ و وه‌ریده‌گێڕێته‌ سه‌رزمانی ئه‌و گه‌لانه‌ی كه‌ كوردستانیان داگیر كردووه‌، به‌ زمانی ئه‌وانیش ده‌نووسێ و وه‌ریشیده‌گێرێته‌ سه‌رزمانی كوردی، ئه‌و به‌وپه‌ڕی بوێرییه‌وه‌ هه‌تا نێو ماڵ و كتێبخانه‌ و، سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی ڕۆشنبیری ئه‌و گه‌لانه‌ش ده‌ڕوا كه‌ ئازادی و سه‌ربه‌ستی و خاك و چاره‌نووس و ڕۆشنبیری نه‌ته‌وایه‌تیان له‌ كوردان زه‌وت كردووه‌ و، به‌ زمانێكی به‌رز و هونه‌ریی دایالۆگیان له‌گه‌ڵ ده‌كا.

بوێری حه‌لیم هه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ به‌ زمانی كوردی له‌ وڵاتێكدا ده‌نووسێ، كه‌ زمانی كوردی تێدا قه‌ده‌غه‌یه‌ و له‌ قوتابخانه‌ ناخوێنرێ، هه‌ر به‌ته‌نها ئه‌وه‌ش نییه‌ كه‌ په‌یامێكی مرۆڤدۆستانه‌ ئاراسته‌ی گه‌لانی دراوسێی كورد و موخاته‌به‌ی ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی جیهان ده‌كات، به‌ڵكو بوێریه‌كه‌ی ده‌گاته‌ ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ چاوێكی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی تیژه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ نه‌خۆشیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ موزمینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری و ته‌نانه‌ت بزاڤه‌ ڕزگاریخوازه‌كه‌ی و، له‌ پێناوی هه‌ژاندنی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ په‌نگخواردو و چه‌قبه‌ستووه‌دا سنووری ئه‌و تابۆ باوه‌ نه‌گریسانه‌ش ده‌به‌زێنێ كه‌ ئه‌قڵی كوردییان تێدا ئابلوقه‌ دراوه‌.

ئامرازه‌كانیشی بۆ گه‌یاندنی ئه‌م په‌یامه‌ی ورده‌كاری هونه‌ریی، قووڵی تێگه‌یشتن، ڕاستگۆیی ده‌ربڕین و بوێری وێناكردنی خه‌وشه‌ ده‌روونی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، ئایینی، سیاسی و ڕه‌وشتیه‌كانی مرۆڤی تاكی كورد و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانییه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجامی ژێرده‌سته‌یی درێژخایه‌نی سه‌ربازی و سیاسی و ڕۆشنبیری و ئایینی و ئابوورییه‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تاكه‌ كه‌سی و خه‌سڵه‌ت جڤاكیه‌ ده‌سته‌جه‌معیه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی خۆی له‌ده‌ست داوه‌ و، نه‌یارانی وه‌كو مێگه‌ڵ هه‌ڵده‌سوڕێنن.

حه‌لیم ئه‌م ڕاستیانه‌ی له‌ زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیدا به‌ شێوه‌ی تراجیدیا و به‌ شێوازی كۆمیدیاش به‌رجه‌سته‌ كردووه‌، به‌ڵام له‌ یه‌كه‌م ڕۆمانیدا (سۆربارتۆ) ئه‌م شێوه‌ و شێواز و په‌یامه‌ی گه‌یاندۆته‌ پۆپه‌.

سۆبارتۆ، وه‌ك له‌ (پاراتێكست)ی ڕۆمانه‌كه‌دا هاتووه‌، شوێنێكی جوگرافییه‌ لای خۆرهه‌ڵاتی چیای  زاگرۆزه‌ و لای خۆراوایشی چۆمی خابووره‌.

به‌ واتایه‌كی سه‌رده‌مانه‌ به‌شێكه‌ له‌ كوردستانی گه‌وره‌، كه‌ ئێستا ڕووبه‌رێكی به‌ خاك و خه‌ڵكه‌وه‌، له‌ پرۆسه‌ی په‌رتكردنی خاكی كوردستاندا به‌ر سوریا كه‌وتووه‌.

وه‌لێ ڕۆمانی سۆربارتۆ له‌ ڕاستیدا رۆمانی شوێن نییه‌ وه‌ك له‌ یه‌كه‌م بیستن و دیتنی ناوه‌كه‌یه‌وه‌ خۆی به‌ر زه‌ین ده‌خا، به‌ڵكو كاره‌ساتی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌وه‌ی نوێی دانیشتووانی سۆربارتۆ- شوێنه‌كه‌یه‌، كه‌ كوردن، كوردگه‌لێك كه‌ له‌گه‌ڵ و خاكی دایكی نیشتیمان دابڕاون و سنووری ده‌سكرده‌ی سیاسی بارودۆخ و ڕۆشنبیرییه‌كی نامۆی به‌سه‌ردا بڕیون و، له‌ وه‌هم و خه‌یاڵ و واقیعیكدا ده‌ژین كه‌ ڕۆژانه‌ ناسنامه‌ی مرۆڤانه‌ و نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌ییان تێدا به‌ر شاڵاوی به‌ به‌رنامه‌ی شێواندن ده‌كه‌وێ، كه‌ له‌ ڕاستیدا به‌رنامه‌گه‌لێكی چه‌ند سه‌ره‌ن و یه‌كیان ئه‌وی دیكه‌یان ته‌واو ده‌كات و به‌ هه‌مووان له‌ به‌های مرۆڤانه‌ی خه‌ڵكه‌ سه‌ركوتكراوه‌كه‌ی سۆبارتۆ، به‌ تایبه‌تیش له‌ نه‌وه‌ نوێیه‌كانی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌وانیش:

به‌رنامه‌ی پیاوانی ده‌جه‌لی ئایینی و ڕوحی:

          شێخ عه‌فیفی حوسه‌ینی، شێخی ئۆتۆمبیل سپی كه‌ له‌ پێش موریده‌كانێوه‌ ده‌ڕوات و ده‌ستی درێژ ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ڕیزگرتوو هه‌لی ماچكردنیان بۆهه‌ڵبكه‌وێ، یا (فه‌لك)ی پیره‌ژنی جادوكار كه‌ هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌ كاژێكدا خۆی ده‌نوێنێ و، داهاتوو و فاڵ و قاوه‌ بۆ  خه‌ڵك ده‌گرێته‌وه‌ و، دوعای چاوه‌زار و جادوو بۆ به‌ یه‌كتر گه‌یاندنی نێر و مێیه‌كانی سۆبارتۆو، پێشبینی داهاتوو بۆ خه‌ڵك ده‌كات. ئاگای له‌ ورد و درشتی شاره‌كه‌ هه‌یه‌ و، له‌ كوختێكی وێرانه‌دا ده‌ژێ كه‌ ناهێڵێ كه‌س پێی پێدا بكات ئه‌وانه‌ی نه‌بێ كه‌ دواتر ده‌رده‌كه‌وێ بۆ سێكس له‌وێ پێكیان ده‌گه‌یه‌نێ، پیره‌ فه‌له‌كێك كه‌ خه‌ڵك پێیان وایه‌ له‌ خودی خاكی سۆبارتۆ كۆنتره‌ و، به‌بێ سه‌رچاوه‌یه‌كی دیاریكراو و زانراو ژیانێكی پڕ له‌ نهێنی به‌سه‌ر ده‌بات و ناو به‌ ناویش ماوه‌یه‌ك خۆی بزر ده‌كا و پاشان به‌ به‌رگ و ڕه‌نگێكی نوێ و كۆمه‌ڵێك باس وخواس و نهێنی نوێوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س زات بكات له‌و باره‌یه‌وه‌ لێی بپرسێته‌وه‌.

یاخود وه‌ك ئه‌و شێخ موسایه‌ی (گوایه‌) له‌ كۆڕی دیوه‌خاندا هێلكه‌ به‌ پیاوان ده‌كا و به‌وه‌ شه‌رمه‌زاریان ده‌كا، یا باڵ به‌كتلی و قوریه‌ چای ده‌گرێ، یا ترێ له‌ ده‌می پیاوانی مه‌جلیسدا ده‌كا به‌ تاكه‌ پێڵاو.

ئه‌م ده‌جاڵ و قوڵبڕانه‌ هه‌ریه‌كه‌ و به‌ شێوه‌ و شێواز و به‌پێی ته‌ریقه‌تی خۆیان گوێی خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ باسی پووچ و بێبنه‌ما پڕ ده‌كه‌ن و ترس و له‌رزیان له‌ ناخدا ده‌چێنن و به‌ زیندووێتی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی گۆڕ و (ئینكیر و مینكیر)یان پێ ده‌چێژن و بۆ مه‌به‌ست و به‌رژه‌وندی خۆیان بێت، یا به‌پیلانی ده‌سه‌ڵات بێت له‌ ژیانی ئاسایی مرۆڤ و كاروباری دونیا بێبه‌ش و ڕه‌شبینیان ده‌كه‌ن و ده‌یانخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌قڵ و فكر و فام و بیركردنه‌وه‌یه‌ك كه‌ به‌ ژیانی ژێرده‌سته‌یی و برسێتی و نه‌خۆشی و مافخوراوی ڕازی بن و بیر له‌ تێكۆشان و گۆڕانكاری و وه‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه‌ زه‌وتكراوه‌كانیان نه‌كه‌نه‌وه‌ و كاری بۆ نه‌كه‌ن و، به‌و ژیانه‌ پڕ له‌ گوێره‌وه‌ریه‌ ڕازی بن.

هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان هێڵ، به‌ڵام به‌ گوشه‌ی (180) پله‌ و له‌ جه‌مسه‌ره‌كه‌ی به‌رامبه‌ری ئه‌م گرووپه‌ ده‌جاڵه‌دا، گرووپێكی دیكه‌ی كۆسمۆپۆلیتی دیكه‌ له‌ وڵاتی سۆبارتۆدا كار ده‌كات، كه‌ ڕێبازه‌كه‌ی ته‌واو به‌ پێچه‌وانه‌ی گرووپی پێشووه‌، به‌ڵام بۆ هه‌مان ئامانجی سڕكردن و چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكه‌كه‌ كار ده‌كات، ئه‌ویش گرووپی شیوعی و لایه‌ندارانی سۆڤێتی جارانه‌، كه‌ له‌ ڕۆمانه‌كه‌دا له‌ گه‌مه‌یه‌كی زمانه‌وانی سه‌رنجڕاكێشدا هاتووه‌ (یه‌كێتی سۆفی- یه‌ت) نه‌ك (یه‌كێتی سۆڤیه‌ت). ڕابه‌ری ئه‌م گرووپه‌ش (مه‌روان)ه‌، مه‌روانی مێردی (خانم)ی مامۆستای قوتابخانه‌كه‌ خانمی كچی هاوڕێی خوالێخۆشبوو، هاوڕێ (سالار سۆباری) و دایكی به‌لقیسی دڵبه‌ری سلێمان و، دایكی فاروق- بسكویتۆ و، زه‌نوبیا و، دیانا كه‌ هه‌موو ناوی مه‌له‌كیانه‌ و، شیوعیه‌تیان له‌ دایك و باوك و هه‌ردوو باپیره‌گه‌وره‌وه‌ بۆ ماوه‌ته‌وه‌.

مه‌روانێك كه‌ زمانی دایكی (مه‌به‌ست له‌ زمانی كوردیه‌) نازانێ و هه‌ر به‌ زمانی فه‌رمی قسه‌ ده‌كا (مه‌به‌ست له‌ زمانی عاره‌بیه‌) و، هه‌موو ڕۆشنبیرییه‌كه‌یشی له‌ (پراڤدا)وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ، كه‌ سلێمان سه‌ره‌تا پێی وایه‌ ناوی كچێكی ڕوسیه‌، مه‌روانێك ئه‌وه‌نده‌ی له‌ باره‌ی وڵاتی پراڤداوه‌ (پراڤدا زمانحاڵی حیزبی شۆڤیتی بوو) ده‌یزانێ ئه‌وه‌نده‌ له‌ باره‌ی سۆبارتۆی نیشتیمانێوه‌ نازانێ و، ئه‌وه‌نده‌ سه‌رسامی وڵاتی پراڤدایه‌ تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌وێ نه‌خۆش بكه‌وێ ئه‌م ( مه‌روان ) له‌ ئامووده‌ حه‌بی بۆ ده‌خوا، كه‌چی هیچ هه‌ست و سۆزێكی بۆ سۆبارتۆ نییه‌ و هه‌میشه‌ وێڵی دوای ئه‌و پله‌و پایه‌ حزبییه‌تی كه‌ هه‌لپه‌رستێكی دیكه‌ له‌ حزب لێی زه‌وت كردووه‌و، سه‌رزمانی و بن زمانی باسوخواسی خه‌بات و قوربانیدانی حزبه‌كه‌یه‌تی له‌ ساڵانی چله‌كان و په‌نجاكانداو چۆن ئه‌م و باوك و خه‌زوور و كه‌سوكاری كردوویانه‌و، خه‌ڵكانێكی دیكه‌ هاتوون به‌ حازری لێیان داگیر كردوون.

كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می دانیشتوانی سۆبارتۆ، ستافی كارگێڕی و په‌روه‌رده‌كاران و پیاوانی پۆلیس و ئاسایشن، ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ چاووگوێ و ئه‌قڵ و جێبه‌جێكاری سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تن، ئه‌وانه‌ن كه‌ ( باوكی حه‌مزۆ ) له‌سه‌ر قسه‌یه‌كی حه‌مزۆی قوتابیی خوردساڵ و وێنه‌یه‌كی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بێسه‌روشوێن ده‌كه‌ن و دواتر ته‌رمه‌ شێوێنراوه‌كه‌ی ده‌ده‌نه‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ خێزانه‌كه‌شی ده‌چه‌وسێننه‌وه‌ تا شه‌وێك سه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌گرن و خۆیان ده‌كه‌ن به‌ كوردستانی باشوور – كوردستانی ئێراقدا، ئه‌وانه‌ن كه‌ قسه‌كردن به‌زمانی زگماك له‌ قوتابییه‌ مناڵه‌كانی سۆبارتۆ قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ن و زمانی ڕه‌سمی ( عاره‌بی ) یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن و ئه‌وه‌شیان كه‌ سه‌رپێچی بكات فه‌لاقه‌ی ده‌كه‌ن.

ئه‌و پیاوانه‌ن مه‌لا له‌ مزگه‌وت ناچار ده‌كه‌ن كه‌ هه‌تا له‌سه‌ر مینبه‌ر و له‌ناو میحرابه‌ به‌ زمانی فه‌رمی ( عاره‌بی ) قسه‌ بكات با خه‌ڵكی ئامووده‌ش هیچی لێ تێنه‌گه‌ن، وه‌ك له‌ داودی باوكی سلێمان ده‌قه‌ومێ كه‌ هه‌موو هه‌ینییه‌ك ده‌چێته‌ نوێژی جومعه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی عاره‌بی بزانێ و هیچ شتێك له‌ بابه‌تی خوتبه‌كه‌ تێبگات.

ئه‌م سێ هێزه‌ خورافی و هزری و ڕووحییه‌ نهێنی و ئاشكرایه‌یه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌ باوه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی خودی سیسته‌می فیوداڵی كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌شایه‌ریی كوردی سۆبارتۆدا ورده‌ ورده‌و له‌ سه‌رخۆ مرۆڤی تاك و كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ركوتكراوی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ له‌ ناوه‌وه‌ ده‌هاڕن و ده‌یخه‌نه‌ سه‌ر بارێك كه‌ به‌رده‌وام له‌ پانتایی خورافه‌ت و غه‌یبانییه‌ت و وه‌همدا بژێت و هه‌موو توانای ئه‌فراندن و داهێنانی خۆی له‌ پرۆسه‌ی زگوزا و سێكسدا چڕبكاته‌وه‌ به‌ تایبه‌تیش سێكسی گه‌ی ( شاز ): نێرو نێر، نێرو ئاژه‌ڵ، كه‌ تاڕاده‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌نێو منداڵ و مێرمنداڵ و هه‌رزه‌كاراندا په‌ره‌ده‌ستێنێ و دووچاری جۆره‌ها نه‌خۆشیی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی كۆمپلیكسیان ده‌كات و له‌به‌ر كاریگه‌ریی وه‌همه‌ ئاینییه‌كه‌دا بۆ هه‌تایه‌ به‌ده‌م ئازاری ویژدان و گرێی خۆبه‌كه‌مزانینه‌وه‌ بناڵێنن. و شێرۆ، ڕه‌شۆ، بابی عه‌مشه‌، فارووق – بسكویتۆ، هۆڤۆ، سابیرۆ – جواڵه‌ په‌تاته‌، سدیقۆ – مه‌لا… و زۆری دیكه‌ش له‌ منداڵانی قوتابخانه‌، ته‌نانه‌ت سڵێمان به‌ خۆیشی گرفتاری ئه‌م ده‌رده‌ ناهه‌مواره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ ده‌بن، كه‌ دیاره‌ هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ركوتكردن و چه‌پاندنی چالاكیی سێكسی ئاسایی، كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئاسنینی ئاوادا به‌ شێوه‌یه‌كی نا ئاسایی و نا یاسایی گوزاره‌ له‌ خۆی ده‌كات و كه‌سانێكی زۆر به‌ بكه‌رو بده‌ره‌وه‌ باجه‌ گرانه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.

له‌ڕاستیدا تراجیكۆمیدیی خودی سڵێمانی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیی ڕۆمانی سۆبارتۆ خۆی بۆ خۆی دووباره‌ وێناكردنه‌وه‌یه‌كی كاڵی خورافه‌تێكی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی له‌مه‌وبه‌ره‌، كه‌ چیرۆكی سڵێمان پێغه‌مبه‌ره‌، كه‌ باپیری سڵێمان ماوه‌یه‌كه‌ له‌ پشته‌وه‌ نه‌خشه‌ی دووباره‌ وه‌به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی داده‌ڕێژێ و نه‌وه‌كانی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.

باپیری سڵێمان ناوی كوڕه‌كه‌ی ده‌نێ ( داود )، داوا له‌ داودیش ده‌كا كه‌ ئه‌گه‌ر كوڕێكی بوو ئه‌ویش ناوی بنێت سڵێمان، ئه‌م نه‌خشه‌ چه‌ند پشتییه‌ درێژخایه‌نه‌ به‌ وردی جێبه‌جێ ده‌كرێ و، كه‌ سڵێمانی شاعیر، سڵێمانی كوڕی داودیش ئاگای نێرینه‌یی خۆی ده‌زانێ، ئه‌ویش له‌وانه‌یه‌ له‌ پێناوی ته‌واوكردنی وێنه‌ گشتییه‌كه‌ی ئه‌فسانه‌ چه‌ند هه‌زار ساڵییه‌كه‌دا – ڕه‌نگه‌ به‌بێ ویست و ئاگاداریی وشیارانه‌ی خۆیشی بێت – دڵی له‌ (به‌لقیس) ی كچی مامۆستا ( خانم ) ی قوتابخانه‌كه‌یان ده‌چێت، كه‌ پێوه‌ندییه‌كه‌یان به‌ ئاسانی داده‌مه‌زرێ – كه‌ ده‌شێ ئه‌میش له‌ وه‌حیی ئه‌فسانه‌كه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ بگرێ – سڵێمان ( په‌پله‌ سلێمانی ) یه‌كی فه‌نتاستیكیش بۆ هێنان و بردنی پۆستی نێوان خۆی و به‌ڵقیس هه‌ر و بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگوباسی ده‌وروبه‌ریش ده‌ئافرێنێ و ئیتر هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌ زانراوه‌كانی ئه‌فسانه‌ دێرینه‌كه‌ی سڵێمان پێغه‌مبه‌ر دێنه‌وه‌ كایه‌، به‌ڵام دیاره‌ ئه‌مجاره‌یان ئه‌فسانه‌كه‌ له‌ شێوه‌ی ئه‌م تراجیكۆمیدیایه‌دا خۆی وه‌به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ حه‌لیم یووسف له‌ ڕۆمانی سۆبارتۆدا ئه‌فراندوویه‌تییه‌وه‌و به‌ شكستی سڵێمانی هاوچاخ كۆتایی دێت، پاش ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڵقیسدا بێ ئاكام ده‌بێ و هه‌ردووكیانیش به‌ زنجیره‌یه‌ك خیانه‌ت و خیانه‌تكاریدا تێده‌په‌ڕن و سه‌رئه‌نجام به‌ڵقیس ده‌گاته‌ خه‌ڵوه‌تخانه‌ سێكسییه‌كه‌ی ( پیر فه‌له‌ك ) و له‌وێ ئیتر سڵێمان هیچ هیوایه‌كی پێ نامێنێت و له‌وپه‌ڕی بێئومێدیدا نه‌خشه‌ بۆ سووتاندنی ئامووده‌و ته‌واوی خه‌ڵكی شاره‌كه‌و دووباره‌كردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی ڕاسته‌قینه‌ی ساڵی 1961 ی ئامووده‌ داده‌ڕێژێ، كه‌ ئه‌وسا له‌ سووتانی تاكه‌ سینه‌مای شاره‌كه‌دا پتر له‌ ( 200 ) قوتابیی منداڵ تا مردن ده‌سووتێن و نزیك به‌و ژماره‌یه‌ش به‌ نیوه‌سووتاوی ده‌رباز ده‌بن، یه‌كێك له‌ مردووه‌كانیش برایه‌كی له‌خۆگه‌وره‌تری سڵێمانه‌، كه‌ به‌خۆیشی به‌په‌رجوو له‌ مردن رزگاری ده‌بێ.

ئه‌م ڕووداوه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كه‌ بۆ خه‌ڵكی ئامووده‌ ده‌بێته‌ مێژوویه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ( پێش ڕووداوه‌كه‌ ) و ( دوای ڕووداوه‌كه‌ )، كاتێك ڕووده‌دا كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ نزیكه‌ی ( 500 ) قوتابی به‌زۆری زۆرداری له‌ بینایه‌ی سینه‌ماكه‌ ده‌په‌ستێت كه‌ خۆی هه‌ر ( 300 ) كه‌سێك ده‌گرێ، ئه‌ویش بۆ ته‌ماشاكردنی فیلمی ( تاوانێك له‌ نیوه‌شه‌ودا ) كه‌ قازانجه‌كه‌ی بۆ یارمه‌تی و باربووكردنی شۆڕشی ئه‌لجه‌زائیر ته‌رخان كراوه‌، به‌ڵام ته‌نها پاش یه‌ك چاره‌كه‌ سه‌عات له‌دوای ده‌سپێكی نیشانداندا، واتا له‌ كاتژمێر حه‌وت و چاره‌كی سه‌رله‌ ئێواره‌دا سینه‌ماكه‌ به‌خه‌ڵكه‌كه‌وه‌ گڕده‌گرێ و بۆكڕووزی گۆشت و ئێسكی سه‌دان منداڵی ناسكی وردساڵ كه‌ نه‌ك هه‌ر خۆیان، به‌ڵكو باوك و دایكیشیان نازانن جه‌زائیر چییه‌و له‌كوێیه‌، ئاسمانی ئامووده‌ ده‌ته‌نێت و له‌وساوه‌ تا به‌ ئێستا ده‌گا هه‌ر كه‌سێك ڕێی بكه‌وێته‌ گۆڕستانی پاینی گردی ( شه‌رمۆڵه‌ ) كۆمه‌ڵێك گۆڕی به‌ڕیزی ئه‌و منداڵه‌ قوربانییانه‌ ده‌بینێ، كه‌ محه‌مه‌د رفعه‌تی ڕۆژنامه‌نووس له‌ ڕیپۆرتاجێكی به‌ وێنه‌دا له‌ گۆڤاری ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ) ی كۆماری عاره‌بی یه‌كگرتوودا له‌ژێر ناونیشانی ( ئامووده‌ نه‌وه‌یه‌ك له‌ ڕۆڵه‌كانی به‌ جه‌زائیر ده‌به‌خشێ ) دا له‌ 1961 دا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تیایدا قسه‌یه‌كی باوكی سڵێمان، داود كراوه‌ته‌ مانشێت كاتێك كه‌ ده‌ڵێ: ( هه‌موومان به‌ قوربانی جه‌زائیر ده‌بین ) كاتێكیش له‌باره‌ی هه‌ستی خۆیه‌وه‌ پرسیاری لێ ده‌كه‌ن به‌هۆی مردنی كوڕكێوه‌ له‌و ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌دا، كاره‌ساته‌كه‌ش له‌وه‌دایه‌ كه‌ ئاپۆ داود نازانێ ( ئه‌لجه‌زائیر ) چییه‌!.

لێره‌شدایه‌ حه‌لیم به‌وپه‌ڕی وشیارییه‌وه‌ مه‌هزه‌له‌ی ئه‌و برایه‌تییه‌ ناته‌باو ناته‌رازووه‌ تۆمار ده‌كا، كه‌ گوایه‌ له‌نێوان برا بچووكی ژێرچه‌پۆكه‌ ( كورد ) و برای باڵاده‌ستی زۆردارو داگیركه‌ر ( عاره‌ب ) دا هه‌یه‌و برای گچكه‌ به‌رده‌وام قوربانی بۆ ده‌داو برای گه‌وره‌ش هیچ كاتێك هه‌ست به‌ ئازاره‌كانی ناكات، ئه‌و براگه‌وره‌یه‌ی كه‌ قوتابیی منداڵ ( سڵێمان ) له‌ به‌شێكی دیكه‌دا به‌ سه‌رسامییه‌وه‌ ده‌پرسێ: نازانم بۆچی دێنه‌ ئامووده‌و له‌ نێوماندا نیشته‌جێ دبن له‌كاتێكدا ئه‌وه‌نده‌ به‌سووكی له‌باوك و باوان و زمان و دابونه‌ریتی خه‌ڵكی سۆبارتۆ (كورد) ده‌ڕوانن، تۆ بڵێی بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ دێن تا فێری ڕق و كینه‌مان بكه‌ن..؟!.

ئه‌م قوربانیدانه‌ی خه‌ڵكی سۆبارتۆ بۆ خه‌ڵكی جه‌زائیر له‌ ڕووی زه‌مه‌نه‌وه‌، واتا له‌ بینای ڕووداوی ڕۆمانه‌كه‌دا زۆر پێش زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه‌كه‌ی ده‌كه‌وێ، لێ حه‌لیم له‌ ده‌سپێكی رۆمانه‌كه‌یدا، كه‌ كۆتایی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی سڵێمانه‌ ده‌یگێڕێته‌وه‌، به‌مه‌ش شێوازێكی بازنه‌یی پۆلیسی به‌ بونیاتی گێڕانه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه‌ ده‌به‌خشێ، كه‌ گوزاره‌ له‌ به‌رده‌وامی و خۆدووباره‌كردنه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ئه‌و برایه‌تییه‌ ناته‌باییه‌ ده‌كا كه‌ هه‌ر كورد تیایدا به‌ سه‌خاوه‌ته‌وه‌ باجی ده‌دا. به‌تایبه‌تیش كه‌ له‌ تێكسته‌كه‌و له‌ قۆناخێكی دیكه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌دا، جارێكی دیكه‌ ناوی ( ئه‌لجه‌زائیر ) دێته‌وه‌ نێوان، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌ باسی ئه‌و پیلانه‌ی 1975 دا كه‌ جه‌زائیر تیایدا وه‌كو پاخه‌سوویه‌ك له‌ نێوان ئێراقی سه‌رده‌می به‌عس و ئێرانی ڕۆژگاری شاهه‌نشاهیدا ڕۆڵی گێڕا بۆ تواندنه‌وه‌ی شۆڕشی باشووری كوردستان و خه‌فه‌كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ڕه‌وای گه‌لی كورد، كاتێك كه‌ مامه‌ نه‌زۆكه‌ پێشمه‌رگه‌كه‌ی سڵێمان به‌پێی پێشینه‌ شوومه‌كه‌ی ( پیره‌ فه‌له‌ك ) به‌ كوێری و به‌ نائومێدی له‌ كوردستانی ئێراقه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كوردستانی بچووك – سووریا.

لێ مه‌رگه‌ساتی سڵێمان هه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ له‌ قۆناغێكی زۆر منداڵیدا نه‌ك به‌ باوه‌ڕ، به‌ڵكو له‌ ترساندا خوو به‌ كاروباری ئاین و هاتوچۆی مزگه‌وت ده‌داو ڕۆژانێكیش پێی وایه‌ هه‌قی په‌یامبه‌رێتیی هه‌یه‌، چونكه‌ وه‌ك زۆرێك له‌ په‌یامبه‌ران به‌كاری شوانییه‌وه‌ خه‌ریكه‌، یا ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا به‌ ئه‌قڵییه‌ت و به‌ پێی پیلانی باپیری ته‌قه‌مموسی ڕۆڵی سڵێمان پێغه‌مبه‌ری مه‌لیك ده‌كاو ده‌كه‌وێته‌ داوی به‌ڵقیسی كچی مه‌روان و ( خانم ) ی مامۆستایه‌وه‌، به‌ڵكو كاره‌ساتی ڕاسته‌قینه‌ی سڵێمان له‌وه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌ ماڵباتی به‌ڵقیس پشتاوپشت له‌ هه‌ردوو سه‌ری باوك و دایكیه‌وه‌ ماركسی و كۆمۆنیستی دۆگمان و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و جیهانبینییه‌ گشتگیره‌دا هیچ ڕاستییه‌كی دیكه‌ نابینن و نابیستن و نازانن و وه‌رناگرن.

سڵێمان له‌ خێزانێكی جووتكارو له‌ پاشخانێكی ئاین و خواناسه‌وه‌ دێت و له‌ پڕێكداو به‌بێ هیچ به‌راییه‌كی ڕۆشنبیریی ئه‌وتۆو، هه‌ر به‌ ته‌نها له‌به‌ر خۆشه‌ویستیی به‌ڵقیس ده‌كه‌وێته‌ به‌ر شاڵاوێكی كتوپڕی مێشكشۆرینه‌وه‌و چه‌مكگه‌لێكی ماركسییانه‌ی وه‌ك ( كۆمه‌ڵگه‌ی به‌خته‌وه‌ر ) و ( به‌هه‌شتی بێ چینایه‌تی ) و زاراوه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كانی وه‌ك ( برجوازی ) و ( پرۆلیتاریا ) و… هتد، ئه‌ویش له‌لایه‌ن كه‌سێكی وه‌كو خانمه‌وه‌ كه‌ هه‌م دایكی به‌ڵقیسه‌و هه‌م له‌ قوتابخانه‌شدا مامۆستایه‌تی، كه‌ له‌ هه‌ردوو سه‌ره‌وه‌ كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ری هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش له‌ دۆخێكدا دێت كه‌ داودی باوكی سڵێمان بۆ ڕزگاركردنی ماڵ و منداڵ له‌ دووپشك و ماری خانووه‌ گڵینه‌ كۆنه‌كه‌یان، خانوویه‌كی دیكه‌ به‌ كه‌ره‌سته‌ی نوێ له‌ ته‌نیشت خانووه‌ كۆنه‌كه‌یانه‌وه‌ دروست ده‌كا، ماڵباتی به‌ڵقیس ئه‌م كاره‌ی به‌ هه‌ڵسوكه‌وتێكی ( برجوازییانه‌ ) بۆ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و هه‌رچی گوناهـ و خه‌وشی ( برجوازیی بچووك ) و ( برجوازیی گه‌وره‌ ) و ( ئیمپریالییه‌تی جیهانی ) هه‌یه‌ هه‌مووی له‌كن سڵێمان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر بابی سڵێمانداو به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌ستی تاوانباریی باوكی له‌دڵ و ده‌رووندا ده‌ورووژێنن كه‌ نه‌ك هه‌ر خانووه‌ نوێیه‌كه‌یانی له‌به‌رچاو بكه‌وێ و وه‌كو ( مۆنۆمێنت ) ێك بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی تاوانه‌كانی باوكی و سه‌رجه‌م چینی برژوازی ته‌ماشای بكات، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت باوكیشی له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ ببوغزێنێ و وه‌ك تاوانبارێك لێی بنواڕێت، به‌مه‌ش سڵێمان له‌ ناخه‌وه‌ دووچاری ئازارێكی ویژدانی ده‌بێ، یا ڕاستتر بڵێم تووشی لێكترازانێكی ده‌روونی ده‌بێت، بۆیه‌ گوتیشم كاره‌ساتی ڕاسته‌قینه‌، چونكه‌ كاریگه‌ریی لێكترازانی ده‌روونی له‌سه‌ر خودی مرۆڤـ زۆر له‌وه‌ مه‌زنتره‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی دابڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ململانێی ده‌ره‌كییه‌وه‌ تووشی ده‌بێ.

به‌ڵام گورزی گورچكبڕی سڵێمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ به‌ڵقیسی دڵخوازێوه‌ به‌ری ده‌كه‌وێ كاتێك ئه‌و حه‌زلێكردن و خۆشه‌ویستیی خۆی بۆی ده‌رده‌بڕێ و به‌ڵقیس به‌ خوێنساردییه‌وه‌ پرسیارێكی نامه‌سئوولانه‌ی پۆلیسی ئاراسته‌ ده‌كاو ده‌ڵێ: ده‌بێ له‌ حیزبه‌كه‌ی باوكم بیت.؟!.

سڵێمان به‌م قسه‌یه‌ی به‌ڵقیس ته‌رازووی ده‌روونی و به‌ڵانسی كه‌سایه‌تیی له‌ گرێژه‌نه‌ ده‌چێ و له‌ ساته‌وه‌ختێكدا وه‌ك ئه‌و نه‌ریته‌ عه‌شایه‌رییه‌ كورده‌وارییه‌ی دێته‌ پێش چاو كه‌ كاتێك كوڕێك ده‌چێته‌ داخوازیی كچێك و لێی ده‌پرسن: ئه‌رێ چ كه‌سی: میرسنی، مللی، كیكی، گاباری، بادینی، ئۆمه‌ری، بۆتی، هه‌فیركی، بوبلانی، كۆچه‌ری یا هی دیكه‌…؟!. لێره‌و له‌م خاڵه‌ی ژن و ژنخوازی و ڕه‌نگه‌ له‌ زۆر شوێنی دیكه‌شدا تاكی كورد بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر سیسته‌می فیوداڵی و عه‌شایه‌ری و ئیتر جیاوازییه‌ك له‌ نێوان جووتیارێكی نه‌خوێنده‌واری خێڵه‌كیی كوردو عه‌لمانییه‌كی (!) پۆپه‌ی ماركسیستدا نه‌مێنێ، كه‌ له‌ بواره‌كانی دیكه‌دا پێیوایه‌ ده‌توانێ سیسته‌مه‌كانی حوكم و سیاسه‌ت و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینیی گه‌لان و وڵاتان بگۆڕێ و به‌هه‌شتی بێ چینایه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی به‌خته‌وه‌ر له‌ جێیان دابمه‌زرێنێ..!

كه‌چی له‌یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆڤانه‌دا هه‌موو بنه‌ماكان ژێر پێ ده‌نێت، به‌ڵام ئه‌مجا له‌جێی ئینتیمای عه‌شره‌تی له‌ ئینتیمای حزبی ده‌پێچێته‌وه‌..!.

له‌ دیمه‌نێكی دیكه‌شدا ئه‌م سروشته‌ عه‌شایه‌رییه‌ ڕه‌گداكوتاوه‌ی ناو ڕیزه‌كانی حزبی شیووعیی سۆبارتۆ پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌ كاتێك كه‌ لیژنه‌یه‌كی ( 10 تا 12 ) كه‌سیی له‌كوڕانی حزب، سڵێمان سه‌باره‌ت به‌ دڵدارییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڵقیسی به‌ فامیل شیووعی بانگ ده‌كه‌ن و خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی بۆ به‌ڵقیس به‌ ( پیلان ) ێكی ئیمپریالی و نه‌خشه‌یه‌كی ( CIA و پنتاگۆن ) بۆ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، بۆ سووكایه‌تی كردن و ناوزڕاندنی حزبی شیووعی له‌ ڕێی له‌ككه‌داركردنی كچه‌كانێوه‌ بۆی ده‌ژمێرن.

لیژنه‌كه‌ پێی وایه‌ سێ جۆر خۆشه‌ویستی هه‌یه‌: 1 – خۆشه‌ویستی بۆ ڕابواردن. 2 – خۆشه‌ویستیی ڕاسته‌قینه‌ی پرۆلیتاری. 3 – خۆشه‌ویستیی تاوانكاری.

به‌ سڵێمانیش ده‌ڵێن خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی تۆ بۆ به‌ڵقیس له‌جۆری سێیه‌مه‌و ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ وازی لێ بهێنی چونكه‌ شه‌ره‌ف و نامووسی حزبی پێ له‌ككه‌دار ده‌بێ و ئه‌مه‌ش له‌ ئێوه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌رو برجوازی قبووڵ ناكه‌ین!

سه‌رنجڕاكێش له‌ ڕۆمانی سۆبارتۆدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پیاوان و ژنانی به‌ته‌مه‌ن و گه‌وره‌ به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتداران ڕۆڵێكی لاوه‌كی و ناڕاسته‌وخۆی تێدا ده‌بینن، یا وه‌كتر بێژم له‌پشته‌وه‌ كاریگه‌ریی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان، به‌ڵام ڕۆڵی به‌رچاو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌وه‌یه‌كی هاوته‌مه‌نی مێردمنداڵی به‌زۆری نێرینه‌، به‌ڕاسته‌وخۆیی له‌ به‌سه‌رهاته‌كه‌دا ده‌یگێڕن و له‌هه‌مان كاتیشدا به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌ونه‌ به‌ر كاریگه‌ریی سه‌رجه‌م پێوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان.

سۆبارتۆ به‌ ته‌نها به‌سه‌رهاتی سڵێمان و خۆشه‌ویستییه‌ ناكامه‌كه‌ی ئه‌و نییه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڵقیسی به‌ بنه‌ماڵه‌ كۆمۆنیست، كه‌ به‌ زنجیره‌ خیانه‌تی جه‌سته‌یی و سۆزگۆڕین له‌ سڵێمانی ئاشقی ڕۆمانسی ده‌كا تا وای لێدێت خه‌ونی ئاجڕوباجڕ ببینێت و كائیناتی عاجباتیی جۆراوجۆری بێته‌ پێش چاوو بیاندوێنێ و وه‌كو مرۆڤی ڕاسته‌قینه‌ متمانه‌یان پێبكات و ده‌رده‌دڵیان بۆ هه‌ڵبڕێژێت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ سڵێماندا كۆمه‌ڵێك مێردمنداڵی دیكه‌ هه‌ن كه‌ ڕۆمانه‌كه‌ ڕووناكی ده‌خاته‌ سه‌ر ڕه‌وتی ژیان و هه‌س سه‌رئه‌نجامه‌كانیان ساغ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ هه‌موو پێكه‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌سه‌رهاتی سلێماندا ت و نه‌ستیان و وێنه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن و فره‌ڕه‌هه‌ندی گشتی بۆ ژیانی ڕووحی و ماددی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری نه‌ك هه‌ر خودی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی كه‌ له‌ده‌قه‌كه‌دا ده‌كه‌ونه‌ به‌ر ڕووناكی، به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م نه‌وه‌كان و ته‌واوی خه‌ڵكی سۆبارتۆ ده‌نه‌خشێنێ.

مێردمنداڵانی سۆبارتۆ، هاوته‌مه‌نانی سڵێمان له‌ قۆناغێكی داهاتووی ته‌مه‌نیاندا هه‌ریه‌كه‌و به‌جۆرێك دووچاری سووكایه‌تی و ڕیسوابوون ده‌بن و هه‌ریه‌كه‌و به‌هۆیه‌كه‌وه‌ فاشیل ده‌بن و له‌ژیان بێ ئومێد ده‌بن:

*: دینۆ، كه‌ به‌مێردمنداڵی ته‌قه‌مموسی كه‌سایه‌تیی ( ته‌ره‌زان ) و دواتر ( بیلێ ) ی یاریزانی تۆپی پێ ده‌كاته‌وه‌ له‌قۆناغێكی دیكه‌ی ته‌مه‌نیدا ده‌كه‌وێته‌ خۆشه‌ویستییه‌كی ( نه‌خۆشانه‌ی ) یه‌كلایه‌نه‌ی كچه‌ی چاویلكه‌ له‌چاوه‌وه‌و مایه‌ پووچ لێی ده‌رده‌چێته‌وه‌و، كچه‌ی دڵخوازی شوو به‌ سایه‌قه‌كه‌ی باوكی ده‌كا، ئاكام وه‌كو سیاسییه‌كی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ر له‌ داخ و كه‌سه‌ری ( ئینشیقاقی ) به‌رده‌وام و له‌سه‌ریه‌كی ناو حزبه‌ كوردیه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سۆبارتۆدا دووچاری وڕێنه‌و سه‌راسیمه‌ ده‌بێ تا ده‌ست ده‌زگا سه‌ركوتكارییه‌كانی ڕژێم ده‌كه‌وێ و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌رگوم ده‌كرێ.

*: ئیبراهیم، یا مه‌لیكی شه‌راب، برۆ – ی برای دینۆ خوو ده‌داته‌ هونه‌ری موزیك و یه‌كلایه‌نه‌ ده‌كه‌وێته‌ خولیای نه‌سرین، نه‌سرینیش ئاكام شوو به‌ ئامۆزایه‌كی خۆی ده‌كات، برۆیش ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌.

*: ڕه‌شۆی منداڵباز، ده‌كه‌وێته‌ خولیای سێكسی مه‌حره‌م و له‌گه‌ڵ خوشكێكی دایكیدا تێوه‌ده‌گلێ، كچه‌ كه‌ بۆ خوێندن هاتۆته‌ ماڵی خوشكی / دایكی ڕه‌شۆ، له‌ئامووده‌، له‌گه‌ڵ ڕه‌شۆی خوشكه‌زایدا هه‌رچی خواوخه‌ڵك پێیان خراپه‌ ده‌یكه‌ن، تا كچه‌ دوو ساڵ له‌ خوێندن ده‌كه‌وێ و قه‌تابخانه‌ به‌جێ ده‌هێڵێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌ باوان و ئه‌وانیش به‌شووی ده‌ده‌ن، به‌ڵام پێش گواستنه‌وه‌ی سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێ و دواتر ڕه‌شۆ ده‌یدۆزێته‌وه‌و به‌دوایدا سه‌رهه‌ڵده‌گرێ و پاشان له‌ ئوسترالیا یه‌كده‌گرنه‌وه‌و له‌سه‌ر تاوانی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن.

*: هۆڤۆ، هۆڤۆی گه‌مژه‌ كه‌ به‌ مێرمنداڵی منداڵانی له‌خۆوردتری قوتابخانه‌ به‌ پاسكیله‌كه‌ی ده‌ڕفێنێ و بۆ خۆی و كه‌سانی دیكه‌یان ده‌باته‌ دووری ئاوه‌دانی، به‌هه‌رزه‌كاری ته‌ڕكی خۆی له‌ پارچه‌ بۆڕییه‌ك ده‌كوتێ، كه‌ئاسێ ده‌بێ دكتۆر ئاماده‌ نییه‌ بۆی ده‌ربكا، ڕیسواییه‌كی وا له‌ سۆبارتۆدا ده‌نێته‌وه‌ كه‌ خه‌ریكه‌ وه‌كو سووتانی سینه‌مایه‌كه‌ ببێته‌ مێژوو و خه‌ڵك زه‌مه‌نی بۆ بكه‌ن به‌دوو كه‌رته‌وه‌ ( پێش بۆڕییه‌كه‌ ) و ( پاش بۆڕییه‌كه‌ ).

*: بابی عه‌مشه‌ی كۆنه‌نێرباز، به‌گه‌وره‌یی به‌گه‌وادی ده‌ژی و له‌شفرۆشی به‌ خوشكی خۆیه‌وه‌ ده‌كاو به‌وه‌ ده‌ژین، به‌و پاره‌یه‌شی كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ سواربوونی له‌ ( حه‌میده‌ ) ی گه‌وره‌كچی وه‌رده‌گرێ، كه‌ دواتریش بۆ دینۆ و برۆ و سڵێمان و خه‌ڵكانی دیكه‌ی دێنێ به‌رامبه‌ر به‌ پاره‌یه‌ك هه‌م له‌ حه‌میده‌و هه‌م له‌ هه‌رزه‌كاره‌كانیشی وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه‌ كه‌ بابی عه‌مشه‌ نه‌ك هه‌ر ئاشكرا گه‌وادی ده‌كا، به‌ڵكو ( تیوریزه‌ ) شی بۆ ده‌كا..!.

*: سافۆی بێوه‌ژن كه‌ كوڕه‌كه‌ی پیاوانی بۆ دێنێته‌ ماڵه‌وه‌.

*: شێرۆ، شێرۆی منداڵباز، دواتر خوشكێكی له‌سه‌ر به‌دڕوشتی ده‌كوژێ، ئه‌وجا باوكیشی ده‌كوژێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كچێكی خۆی خراپ ده‌كاو په‌لاماری كچێكی دیكه‌یشی ده‌دا كه‌ خوشكی شێرۆیه‌، ئه‌مه‌ وێڕای بازرگانیكردنی به‌ تلیاكیشه‌وه‌، شێرۆ دواتر به‌ خۆیشی له‌سه‌ر تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌ ئه‌فیوون و پارچه‌ی ئاسه‌واری مێژوویی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تدا دووچاری ڕاوه‌دوونان ده‌بێ تا ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ یۆنان هه‌ڵدێت، به‌ڵام پاشان ده‌چێته‌ حه‌ج.

* فارووق، بسكویتۆی پاشه‌ڵ پیس به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌ كوڕی گه‌وره‌ حزبییه‌كی شیووعییه‌، زه‌ماله‌یه‌كی بۆ سۆڤیه‌تی جاران ده‌درێتێ و دواتر به‌ دكتۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سۆبارتۆ..

*: سابیرۆ، سابیرۆی جواڵه‌ په‌تاته‌، كه‌ به‌ مێرمنداڵی له‌پاش و له‌ پێشه‌وه‌ ده‌یكردو ده‌یدا، له‌ سێكسی مه‌ڕه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كاو دواتر له‌ كۆلێژی ئاداب وه‌رده‌گیرێ ئه‌گه‌رچی وه‌ك خه‌باتكارێكی حزبی شیووعی خۆی له‌ فارووق له‌پێشتر ده‌زانێ بۆ وه‌رگرتنی زه‌ماله‌، به‌ڵام دیاره‌ مه‌حسووبییه‌ت ئه‌و مافه‌ی لێ زه‌وت ده‌كا، ئاكام زه‌نووبیای خوشكی فارووق و كچی مه‌روان و خانم به‌بێ خواستی ئه‌وان ده‌خوازێ.

*: سدیقۆ، سدیقۆ كه‌ به‌ مێرمنداڵی له‌ سواری ماكه‌رو بزن و مه‌ڕه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كاو دواتر له‌ژێر كارگه‌ریی په‌رجووه‌كانی ( شێخ مووسا ) دا ( ! ) ته‌وبه‌ ده‌كاو ڕۆڵی له‌خواترسی و شاره‌زای ئاین له‌ نێو هاوته‌مه‌نه‌كانیدا ده‌گێڕێ تا نازناوی ( مه‌لا ) ی لێده‌نێن، مه‌لایش دوای ته‌واوكردنی ئاماده‌یی، خۆی ده‌گه‌یێنێته‌ ئه‌ڵمانیاو هه‌ر له‌وێش ده‌بێته‌ مه‌لای مزگه‌وتێك و ژنێكیشی لێ ده‌خوازێ و له‌و تاكه‌ نامه‌یه‌یدا كه‌ بۆ سۆبارتۆی ده‌نێرێته‌وه‌ ئامارێكی ورد به‌ناوو ژماره‌ی مزگه‌وته‌كانی ئه‌ڵمانیاوه‌ ده‌نێرێته‌وه‌و ئیتر ده‌نگی نامێنێ.

*: سلێمانیش له‌ كۆلێژی فه‌لسه‌فه‌ وه‌رده‌گیرێ، سه‌ره‌تا زۆر له‌ سوودو كاریگه‌ریی فه‌لسه‌فه‌و خوێندنی و خۆشه‌ویستیی فه‌لسه‌فه‌و كاروباری هاتوچۆ و په‌یداكردنی جێی نیشته‌جێ بوون و جیاوازیی شارو جاده‌و بینایه‌كانی له‌چاو سۆبارتۆ و خانووه‌ گڵینه‌كانی ورد ده‌بێته‌وه‌و به‌و گرفتانه‌وه‌ گیر ده‌خوا، بۆشی ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ له‌ زانكۆیشدا ئینتیمای حزبایه‌تی ڕۆڵی زۆری له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ نیشته‌جێ بوون و هاوڕێ گرتنی قوتابییان و پێوه‌ندییان هه‌یه‌. له‌وێش كۆبوونه‌وه‌ی حزبایه‌تیی كۆسمۆپۆلیته‌كان هه‌راسانی ده‌كه‌ن، تا ئه‌میش له‌گه‌ڵ ( برۆ ) ی سۆبارتی هاوبیری نه‌ته‌وایه‌تییدا پێكه‌وه‌ ژوورێك ده‌گرن.

ئه‌مه‌ سه‌رتا، لێ زۆری پێناچێت ده‌كه‌وێته‌ به‌ر پیلانی كچانی زانكۆ، له‌پێشدا سه‌لمای قوتابی له‌ كۆلێژی كشتوكاڵ، ئه‌وجا فریالی له‌شفرۆش كه‌ به‌هۆی كۆڕو كۆبوونه‌وه‌ ڕۆشنبیرییه‌كانه‌وه‌ ده‌یناسێ، پاشانیش نێرگز، نێرگزی ده‌موچاو به‌لقیسییانه‌، نێرگزی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك سۆبارتی، كه‌ پاشتر له‌سه‌ر چالاكیی سیاسیی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ریی ( كوردایه‌تی ) ده‌سگیرو بێسه‌روشوێن ده‌كرێ، به‌ڵام سلێمان له‌م قۆناغه‌دا ده‌ست به‌ هۆنینه‌وه‌ی شیعر ده‌كاو له‌ژێر كارگه‌ریی كه‌سایه‌تیی عه‌شایه‌ری خۆی و خۆشه‌ویستی به‌ڵقیسدا خۆی به‌ ( پاك ) ی ڕاده‌گرێ ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ جار له‌ لێواری خیانه‌تیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌هه‌مان كاتیشدا له‌ دڵسۆزیی به‌ڵقیسیش ده‌كه‌وێته‌ بیربیره‌و گومانیشه‌وه‌.

سلێمان خۆشه‌ویستیی سه‌لما ڕه‌تده‌كاته‌وه‌، له‌سه‌ر نێرگز له‌گه‌ڵ برۆدا ساردی ده‌كه‌وێته‌ نێوانیانه‌وه‌، سه‌لما به‌ ئاسانكاریی خودی سلێمان و دواتر له‌ ڕێی زه‌نوبیاشه‌وه‌ كه‌ دێته‌ زانكۆ، ده‌ستی به‌ به‌ڵقیس ده‌گا، وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌كیش بۆ كه‌رامه‌تی خۆی شوویه‌كی كتوپڕده‌كاو به‌پێی پیلانێكیش به‌ڵقیس له‌ ( سه‌فه‌ر) ی برای ماره‌ ده‌كات، كه‌ به‌ كه‌چه‌ڵه‌كه‌ ناوده‌برێ و له‌ كه‌نداودا كارده‌كا. به‌م شێوه‌یه‌ش سڵێمان دووچاری هه‌ناسه‌ساردی و بێهیواییه‌كی بێپایان دێت، خه‌ونه‌ دێرینه‌كه‌شی به‌كرده‌وه‌ دێته‌دی، كه‌ له‌ منداڵییه‌وه‌ هه‌راسانی ده‌كاو به‌ درێژایی تێكستی ڕۆمانه‌كه‌ وه‌كو ( سه‌ره‌به‌سته‌ – لازمه‌ ) یه‌ك دووباره‌و دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌و بریتییه‌ له‌ دیتنی ژنێكی سپی، كه‌ گه‌ڵی داده‌چڕێت، له‌توێی هه‌ردوو ڕانێوه‌ ( په‌ترۆل ) ده‌ڕژێ و ده‌ڕژێ…

ئه‌م گۆڕانكارییه‌ گه‌ورانه‌ له‌سه‌ر ئاستی باری سایكۆلۆجی و پێوه‌ندییه‌ سۆسیۆلۆجییه‌كاندا له‌ ژیانی تاكه‌ كه‌سیی كاره‌كته‌ره‌كاندا، لێ له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یشدا كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌و كاردانه‌وه‌شی له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی گه‌لی سۆبارتۆدا هه‌بوو و هه‌یه‌، هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌شدا گۆڕانكاری و ڕووداوی مه‌زنی سیاسییش ڕووده‌ده‌ن كه‌ له‌ ناخه‌وه‌ كار له‌ پێكهاته‌ی كه‌سایه‌تی و ده‌روونی و سه‌رجه‌م باری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی تاك تاكی خه‌ڵك و ته‌واوی میلله‌تی سۆبارتۆ ده‌كاو سه‌رله‌به‌ری پێوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان و ته‌نانه‌ت باری ده‌روونی و كاره‌كته‌ره‌كانیش سه‌رله‌نوێ له‌سه‌ر ده‌رهاویشته‌و پێوه‌ندییه‌ نوێیه‌كان دووباره‌ ڕیكده‌خاته‌وه‌:

*: له‌به‌هاری ڕه‌شی 1975 دا پیلانی شوومی جه‌زائیر له‌ نێوان ئێراق و ئێراندا مۆرده‌كرێ و شۆڕشی نه‌ته‌وایه‌تیی كورد شكست ده‌خواو سه‌دان هه‌زار پێشمه‌رگه‌و خانه‌واده‌ی كورد به‌ ناكامی ڕوو له‌ ئێران و ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.

*: له‌ 1 / 3 / 1979 دا بارزانی – ی نه‌مر له‌ ئه‌مریكا، له‌ مه‌نفا كۆچی دوایی ده‌كاو بۆشاییه‌كی سیاسیی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئاستی بزاڤی كوردایه‌تی دروست ده‌بێ. حزبه‌ نه‌ته‌وه‌ په‌روه‌ره‌ گه‌وره‌كانی كوردستان دووچاری ئینشیقاق ده‌بن، حزبی گچكه‌ گچكه‌ داده‌مه‌زرێن، شه‌ڕی براكوژی و… شتی نامۆی دیكه‌ په‌یدا ده‌بن، فره‌كوێخایی و ڕاڕایی و دوڕدۆنگی جێی خه‌باتی ناوكۆیی و یه‌كڕیزی ده‌گرێته‌وه‌و ململانێی خود به‌ خود به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌ستوونی – شاوڵی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی له‌ت ده‌كا. بێئومێدی جێی هیوا ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ له‌ تێكسته‌كه‌دا به‌وه‌ گوزاره‌ی لێكراوه‌ كه‌ هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ر باوكی برۆ و دینۆ ( محه‌مه‌دی سیتی ) و باوكی سلێمان ( داود ) هه‌ردووك ڕادیۆكانیان به‌ دیواردا ده‌ده‌ن و وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئیتر ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان و هیچ هه‌واڵێك نه‌ماوه‌ بۆ كورد گوێی لێ بگرن ڕادیۆكانیان ده‌شكێنن.

*: كچه‌ خه‌باتكاری قوتابیی كۆلیژی پزیشكی نه‌مر ( زه‌كیه‌ ئاڵكان ) وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌ هه‌ڵوێستی گشتی ڕای جیهانی و سه‌رنجڕاكێشانی دونیای مه‌ده‌نییه‌ت بۆ دۆزی كورد، گڕ له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌داو، نه‌ك هه‌ر كاره‌كته‌ره‌كانی ڕۆمانه‌كه‌، به‌ڵكو به‌ ملیۆنه‌ها كوردو دۆستانیان له‌ جیهاندا ده‌هه‌ژێنێ. ئیبراهیم محه‌مه‌دی سیتی، برۆی سۆباری، مه‌لیكی مه‌ی و خواردنه‌وه‌و یه‌كێك له‌ كه‌سه‌كانی ڕۆمانه‌كه‌ به‌م قاره‌مانه‌تی و له‌خۆبورده‌ییه‌ی شه‌هید زه‌كیه‌ وه‌ك مرۆیه‌كی سه‌روبن بووبێ و دواتر بكه‌وێته‌وه‌ سه‌رپێیان، ئاوا به‌م ڕووداوه‌ ڕاست ده‌بێته‌وه‌و ده‌ست له‌مه‌ی و خواردنه‌وه‌ هه‌ڵده‌گرێ و هۆشی دێته‌وه‌ به‌ر.

* هه‌ر له‌و دۆخه‌ ناهه‌مواره‌دایه‌، كه‌ سۆبارتۆ پاش (25) ساڵ له‌ ڕووداوی سووتانی سینه‌ماكه‌ ( 1961 )، ئه‌مجا له‌ بارودۆخێكی نادیاردا به‌ندیخانه‌كه‌ی گڕده‌گرێ و بۆنی سووتانی مرۆڤـ و به‌تانیه‌و په‌ڕۆ كۆن جارێكی دیكه‌ ئاسمانی سۆبارتۆ ده‌ته‌نێ، كه‌ دكه‌ڵ و ته‌مومژ ده‌نیشێته‌وه‌ ئه‌مجاره‌شیان ته‌رمی سووتاوی ( 60 ) یه‌كه‌ پیاوی سۆبارتۆ بۆ ئامووده‌ ده‌برێته‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك پێشتر له‌كاتی چوونیان بۆ پرسه‌ی شه‌هیدێكی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ر، له‌لایه‌ن ده‌زگا سه‌ركوتكاره‌كانی ڕژێمه‌وه‌، به‌خۆیان و ته‌نانه‌ت شۆفێری سه‌یاره‌كانیشه‌وه‌، كه‌ ئاگایان له‌هیچ نییه‌ ده‌زگیرده‌كرێن و له‌ به‌ندیخانه‌ توند ده‌كرێن تا ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌موو پێكه‌وه‌ ده‌سووتێنرێن و شه‌هید ده‌بن، كه‌ یه‌كێكیان ( محه‌مه‌دی سیتی ) باوكی برۆو دینۆیه‌. ئا له‌م هه‌ڵوێسته‌شدایه‌ كه‌ برۆ به‌ پیره‌فه‌له‌كی جادووكار ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئاگر نه‌فسێك پاك بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ نه‌فسی منه‌. لێره‌شه‌وه‌ ئیتر نڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌داو به‌ نیازی شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی ڕوو له‌ چیا ده‌كا، چیای دۆستی هه‌میشه‌یی و په‌نای هه‌میشه‌یی كوردانی بێپه‌نا.

ڕه‌نگه‌ له‌ زانستی فیزیك و ئه‌وانی دیكه‌و له‌ جیهانی ماددییاتدا ئه‌و ڕێسایه‌ ڕاست بێت كه‌ ده‌ڵێ: هه‌موو كارێك په‌رچه‌كارێكی هه‌یه‌ كه‌ به‌ هه‌مان ڕاده‌ی كاره‌كه‌یه‌، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌یه‌وه‌. ئه‌مه‌ ته‌نانه‌ت له‌ ژیان و بڕیاری برۆشدا هه‌ر ئاوا كه‌وته‌وه‌، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ بۆ سلێمانیش هه‌ر ئاوا بێت، به‌ڵكو سلێمان كاردانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌بێ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ڕاده‌و، له‌ دژی كاره‌كه‌ی ڕژێمدا ناشكێته‌وه‌..! به‌ڵكو به‌سه‌ر خۆیدا ده‌شكێته‌وه‌، كه‌ وێڕای هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كان هێشتا چاوی هه‌ر له‌ دووی به‌ڵقیسه‌، به‌ڵقیسێك كه‌ دوای شووكردنی به‌ كوڕه‌ كه‌چه‌ڵه‌و چوونی بۆ سعوودییه‌، بۆ سلێمان و خه‌ڵكی دیكه‌یش ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ جگه‌ له‌ سلێمان چه‌ندین كوڕی دیكه‌یشی به‌ته‌ماو ده‌سخه‌ڕۆ كردووه‌!.

سلێمان له‌ خوێندنی زانكۆییش دوا ده‌كه‌وێ و سێ ساڵی له‌سه‌ر یه‌ك مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێ و له‌ كاتێكدا ئیبراهیم – برۆ ده‌چێته‌ چیاو ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌م سلێمان – له‌ ده‌ره‌وه‌ی سۆبارتۆ ده‌بێته‌ سه‌رباز، به‌ڵام به‌كۆمه‌ك و ئیفلاس پێكردنی باوكی، واتا به‌ ڕه‌شوه‌ت له‌ جێیه‌كی وای داده‌نێن كه‌ وه‌كو فه‌رمانبه‌رێك ده‌وامێكی هاكه‌زایی بكات. له‌ ماڵی مستۆ قۆپ – شه‌لیش، ژوورێك به‌كرێ ده‌گرێ.

ئیتر واز له‌ خوێندنه‌وه‌و هه‌موو شتێك دێنێ، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێ ئازاره‌كانی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ به‌ڵقیسدا له‌بیربكات و ده‌بێته‌ گوێگرێكی شه‌وانه‌ی مستۆی قۆپ، كه‌ ئه‌ویش كۆنه‌ سۆبارتییه‌كی خاوه‌ن ئه‌زموونی خۆشه‌ویستییه‌كی یه‌كلایه‌نه‌ی بێ ئاكامه‌و، ئه‌ویش هه‌ر له‌و جوغزه‌دا ده‌خولێته‌وه‌.

مستۆ ئه‌وه‌نده‌ سۆبارتۆچێتی ده‌كا به‌ڕاده‌یه‌ك وه‌خت و ناوه‌خت ده‌رگای ماڵی بۆ هه‌ر سۆبارتییه‌ك كراوه‌یه‌ كه‌ ڕێی بكه‌وێته‌ ئه‌و شاره‌، تا ڕۆژێكیان یه‌كێك له‌و سۆبارتییانه‌ به‌سه‌ر ژنه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌گرێ، كابرا ده‌رباز ده‌بێ و ژنه‌ش خۆی له‌قاتی پێنجه‌می ماڵه‌كه‌یانه‌وه‌ به‌رده‌داته‌وه‌و ده‌مرێ و مستۆش به‌ لێقه‌وماوی به‌خۆی و هه‌ردوو كچه‌كه‌یه‌وه‌ ( هه‌مرین ) و ( له‌یلا ) و به‌ یه‌كجاری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سۆبارتۆ.

سلێمان پێش ئه‌و كاره‌ساته‌ی مستۆ به‌ ماوه‌یه‌كی كورت ئه‌سكه‌رییه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كاو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سۆبارتۆ، وه‌لێ پێش ئه‌وه‌ به‌ ڕێكه‌وت فریالی كۆنه‌ سۆزانی له‌گه‌ڵ مێرده‌ نوێیه‌كه‌یدا ده‌بینێته‌وه‌و له‌ ڕێی ئه‌ویشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ (سیلڤا)ی كچه‌ مه‌سیحیدا شوناسی په‌یدا ده‌كا، دواتر ده‌رده‌كه‌وێ سیلڤایش قوتابییه‌كی دیكه‌ی فاشیلی كۆلێژی فه‌لسه‌فه‌یه‌و كاتی خۆیشی له‌ زانكۆ دووراودوور حه‌زی له‌ سلێمان كردووه‌، به‌ڵام سلێمان هه‌ستی پێ نه‌كردووه‌.

سیلڤاو سلێمان له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌ سه‌ربازه‌، پێوه‌ندییه‌كی جه‌سته‌یی گه‌رموگوڕ داده‌مه‌زرێنێ و سیلڤا به‌ تكاو پاڕانه‌وه‌ ( ! ) كچێنیی خۆی به‌ سلێمان ده‌به‌خشێ به‌بێ هپچ به‌رامبه‌رێك، دواتر سكیشی لێ پڕ ده‌بێ، به‌ڵام سلێمان ڕازی نابێ باوكداریی ئه‌و منداڵه‌ی بكات و سیلڤا له‌سه‌ر داوای سلێمان له‌باری ده‌باو بۆ خۆیشی ده‌چێته‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ لای كه‌سوكاری و ئیتر ناگه‌ڕێته‌وه‌، سلێمانیش كه‌ له‌ ئه‌سكه‌ری ده‌بێته‌وه‌ ده‌چێته‌وه‌ سۆبارتۆ و بۆ ساته‌وه‌ختێكیش ناتوانێ له‌ خولیای به‌ڵقیس خۆی ده‌رباز بكات.

له‌و سه‌روبه‌نده‌دا به‌ڵقیسیش به‌ تۆراوی دێته‌وه‌ سۆبارتۆ و له‌ كه‌چه‌ڵه‌ی مێردی داده‌بڕێ، له‌گه‌ڵ سلێمانیشدا مه‌یل نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌مجا پێوه‌ندییه‌كی جه‌سته‌یی گه‌رموگوڕیشی لێ داده‌مه‌زرێنن و له‌ سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بن.

ڕۆژ به‌ خه‌یاڵ و فه‌نتازیاو، شه‌و به‌ خه‌ونی ئه‌رخه‌وانی و ده‌سله‌ملانێ و ماچ و ڕازو گله‌یی و خۆشاوی ئۆخه‌ی له‌ یه‌كتركردن به‌ڕێ ده‌كه‌ن، سنووری هه‌رچی دابونه‌ریت و ڕه‌سمویاساو حه‌ڵاڵ و حه‌رام و ئاسایی و نائاسایی و نهێنی و ئاشكرایی و په‌سه‌ندو ناپه‌سه‌ندو جوان و ناشرین و، ده‌بێ و نابێ هه‌یه‌، هه‌مووی پێشێل ده‌كه‌ن.

حورمه‌تی په‌رژین و ده‌رگاو دیوارو پیرۆزیی ماڵ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خێزان و بنه‌ماڵه‌و واقیع و هه‌موو هێڵه‌ سووره‌كان ده‌به‌زێنن.

پاساو بۆ تاوان و خیانه‌ت و جه‌ورو جه‌فا ده‌كه‌ن. ده‌روونشیكاری و سۆسیۆتوێكاری بۆ هه‌ڵسوكه‌وت و بڕیارو كرده‌وه‌ شیرین و ناشیرینه‌كان ده‌كه‌ن.

په‌یمانی دڵسۆزی و خۆشه‌ویستیی هه‌میشه‌یی و به‌ڵێنی ڕاستكردنه‌وه‌ی چه‌وتییه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكورتییه‌كان و به‌ره‌ودواگێڕانه‌وه‌ی مێژووی له‌ده‌ست چوو و سڕینه‌وه‌ی ئه‌زموونی ڕابردوو و سه‌ره‌تایه‌كی نوێ و دووباره‌ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ بۆ یه‌كتر دووباره‌و سه‌دپات ده‌كه‌نه‌وه‌. به‌ڵام هه‌ر كه‌ ده‌گه‌نه‌ ته‌زووی ئارامی و پۆپه‌ی كار، سلێمان بیری بۆ ئه‌و ساته‌ هاوچه‌شنانه‌ ده‌چێ كه‌ له‌گه‌ڵ سیلڤادا جووت ده‌بوو و به‌به‌راوردی خێرای بروسكه‌یی و له‌گه‌ڵ ته‌زووه‌ خۆشه‌كه‌دا، یا ڕاستتر بڵێم له‌ویش خێراتر بۆی ده‌رده‌كه‌وێ به‌ڵقیس له‌ ژنداریدا ناگا به‌ سیلڤا. به‌ڵقیسیش له‌ گه‌رمه‌ی هه‌ڵچوونی لافاو و كه‌فوكوڵی خۆشیدا خه‌ریكی به‌راوردی ده‌موپل و چاوو برۆ و پرچ و كه‌چه‌ڵی و ته‌مه‌ن و توانای سه‌فه‌ری مێردی و سلێمانی دۆستی ده‌بێ..!. به‌ڵقیس بیری بۆ لاوی و كچێنیی له‌ ده‌ست چوو و ته‌نهایی و ژیانی په‌راوێز و ساردوسڕیی كه‌چه‌ڵه‌ی مێردی ده‌ڕواو سلێمانیش بیر له‌ ژنێكی دیكه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ هه‌ردوو سیلڤاو به‌ڵقیسیشی تێدا بێت..!.

له‌ ڕاستیشدا ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی كۆتایی ده‌رگای پێنجه‌می ڕۆمانی سۆبارتۆ، كه‌ له‌ چاپه‌كوردییه‌كه‌دا له‌ پایینی ( ل /172 ) ده‌سپێده‌كاو له‌ چاپه‌ عاره‌بییه‌كه‌شدا له‌ ( ل / 195 ) ه‌وه‌، كه‌ درێژترین گفتاری به‌ڵقیسه‌ له‌ ده‌قه‌كه‌داو به‌ نامه‌كانه‌وه‌ نزیكه‌ی ( 10 ) لاپه‌ڕه‌ی كتێبه‌كه‌ ده‌كێشێ و ئه‌مه‌ش له‌ سنووری ئاساییی دایالۆگی ناو ڕۆمان تێده‌په‌ڕێنێ، به‌ڵام به‌ڕاستی شاكارێكی بێ وێنه‌یه‌ له‌ مورافه‌عه‌و داكۆكی له‌خۆكردن، تۆمارێكه‌ بۆ ده‌روونشیكاری و توێكاریی سۆسیۆلۆژی و سایكۆڵۆژی كچێكی له‌خشته‌براوی ده‌ستی دایك و باب و برا، له‌ژێر فشاری كۆمه‌ڵایه‌تی و دابونه‌ریت و ئاین، كچێكی بێئه‌زموونی ژێر فشاری حه‌زو ئاره‌زووی سێكسی و هه‌ڵوه‌دای دوای زێڕو سامان و مۆدێلی جلوبه‌رگ و خۆشگوزه‌رانیی ژیان. پاكانه‌یه‌كی په‌سه‌نده‌ بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تان و له‌خشته‌ چوونی كچێك و خیانه‌تكردنی له‌ سلێمانی دڵداری نه‌داراو هێشتا قوتابی، كه‌ بۆ خوێندنی زانكۆیی ده‌ڕواو به‌ جێی ده‌هێڵێ، سلێمانێك كه‌ دایك و باوك و برای كچه‌ به‌ زاوایه‌تی ئه‌و ناڕازین.. له‌ هه‌مان كاتدا پاساوه‌ بۆ خیانه‌تی به‌ڵقیس و په‌یوه‌ندییه‌كانی پاش شووكردنی له‌گه‌ڵ ( مورادی یه‌كه‌م ) و ( مورادی دووه‌م ) ئه‌گه‌رچی ناشگه‌نه‌ ئاستی پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی جه‌سته‌یی و، یه‌كه‌میان كه‌ ده‌گاته‌ ڕاده‌ی ( سێكسی ته‌له‌فۆنی ) ڕاده‌وه‌ستێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سلێماندا هه‌موو سنوورێك ده‌به‌زێنێ.

پاكانه‌و پاساوه‌كانی به‌ڵقیس، ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی سلێمانیشیان بچێته‌ سه‌ر له‌گه‌ڵ ژنانی وه‌ك سه‌لماو فریال و نێرگزو دواتر سیلڤاش، ئه‌وا بۆ خوێنه‌ر كه‌ تاده‌گاته‌ كۆتایی ده‌رگای پێنجه‌م و ده‌رگای شه‌شه‌می رۆمانه‌كه‌ هێند ڕاستگۆیانه‌و مه‌نتیقییانه‌ن، كه‌ ئیتر باوه‌ڕ به‌ قسه‌كانی به‌ڵقیس و بێگوناهی و بێتاوانیی ئه‌وو لێبورده‌ییه‌كه‌ی سلێمان و دووباره‌ تێهه‌ڵچووته‌وه‌یان بێنێ و سه‌رجه‌م پرۆسه‌كه‌ی له‌لا ئاسایی و په‌سه‌ند بێت.

له‌سه‌ر ئاستی گێڕانه‌وه‌ش ئه‌م دایالۆگه‌ درێژه‌ی سه‌ره‌وه‌، ورده‌كارییه‌كی هونه‌ریی گه‌وره‌یه‌و وا داڕێژراوه‌ كه‌ خوێنه‌ر هه‌ست به‌ بێزاری و، درێژیی دایالۆگه‌كه‌ نه‌كات كه‌ به‌خوڕه‌م و به‌بێ بڕین و به‌بێ پرسیارو وه‌ڵامی سلێمان به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕێك وه‌كو ( مورافه‌عه‌ی پارێزه‌رێكی به‌رگریی ) شاره‌زا خۆی ده‌نوێنێ كه‌ به‌رامبه‌ر قازییه‌كی تاوانبار به‌رگری له‌ خودی پارێزه‌رێكی گوناهبار بكات، نهێنیی جوانی و سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م دایالۆگه‌یش له‌وه‌دایه‌ كه‌ ( دایالۆگێكی بونیادنه‌ر ) ه‌و ڕه‌وتی به‌ره‌وپێش چوون له‌ گێڕانه‌وه‌كه‌ ناگرێ، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ كه‌ نهێنییه‌كانی ئه‌و ڕۆژانه‌ ئاشكرا ده‌كا كه‌ سلێمان و به‌ڵقیس و ته‌نانه‌ت خوێنه‌ریش ئاگایان لێ بڕاوه‌، به‌رده‌وام ڕووداوو پرۆسه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌ش به‌ره‌وپێش ده‌با.

ئه‌مه‌ له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیفه‌و سروشتی دایالۆگی سه‌ركه‌وتووی نێو ڕۆمان، له‌سه‌ر ئاستی ورده‌كاری و جوانكاری و جوانناسی و ئیستیعاره‌و مه‌جازو لێكچوواندن و ته‌نانه‌ت ڕێنووس و ڕسته‌سازی و وشه‌ڕۆنان و به‌كارهێنانیشدا، ئه‌م دایالۆگه‌ درێژه‌ی كۆتایی ده‌رگای پێنجه‌می ڕۆمانی سۆبارتۆ نموونه‌یه‌كی باڵاو زیندووی به‌بڕشتی و به‌پێزیی دیالێكت / شێوه‌زاری كرمانجیی ژوورووه‌، ئه‌گه‌رچی سه‌رجه‌م په‌خشانی حه‌لیم یووسف و هه‌روه‌ها كاره‌كانی ( محه‌مه‌د ئوزون ) یش سه‌رنجڕاكێش و هونه‌رین و به‌ڵگه‌و گه‌واهی زیندوویی و هاوچاخی شێوه‌زاری كرمانجی باكوور ده‌ده‌ن و ده‌یسه‌لمێنن كه‌ گه‌نجینه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی گرنگه‌و تا زووتره‌ له‌ هاوشانی كرمانجی خواروودا بخرێته‌ كار هێشتا دره‌نگه‌. وه‌ك چۆن شارامی قه‌وامی له‌ رۆمانی (پیربا و، سوه‌یلا) و، فه‌تاح ئه‌میری له‌ رۆمانی (زیندخه‌و)دا و ( خوسره‌و جاف ) یش له‌ ڕۆمانی ( ده‌ربار ) دا مامه‌ڵه‌یه‌كی ئاوای به‌ مه‌سئوولییه‌تیان له‌گه‌ڵ شێوه‌زار / دیالێكتی ( جیاجیای كوردیدا ) دا كردووه‌، كه‌ له‌ته‌ك كرمانجیی خواروودا له‌و تێكستانه‌دا به‌ سه‌ركه‌وتوویی به‌كاریان بردوون.

ئه‌مه‌ له‌وانه‌شه‌ ئه‌ركی ڕاسته‌وخۆی ( ڕۆماننووس ) نه‌بێت، به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ڵێم ( ڕۆمان ) باشترین و له‌بارترین شوێنێكه‌ ئه‌م هه‌وڵه‌ی تێدا بدرێ، ئه‌گه‌ر په‌ره‌وه‌رده‌كاران و زمانزانزانان و كۆڕی زانیاری و سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌و هه‌سته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌یان نه‌بوو و ئه‌و ئه‌ركه‌ پیرۆزه‌یان به‌جێ نه‌هێنا. پێشموایه‌ ئه‌وه‌ی دیالێكت، یا زمان به‌گشتی به‌زیندوویی ده‌هێڵێته‌وه‌و گه‌شه‌شی پێده‌كا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێی بنووسرێ، نووسینیش پیشه‌ی تاكه‌ كه‌سیی نووسه‌رانه‌ نه‌ك داموده‌زگاكان.

با له‌مه‌ زۆرتریش دوور نه‌كه‌وینه‌وه‌، هه‌ر ئه‌م ( مورافه‌عه‌ ) یه‌شه‌، كه‌ له‌سه‌ری وه‌ستاوین، وا ده‌كا سلێمان متمانه‌ به‌ به‌ڵقیس بكاته‌وه‌و له‌سه‌ر داوای ئه‌و جارێكی دیكه‌ بچێته‌وه‌ به‌ر خوێندنی زانكۆیی، لێ له‌گه‌رمه‌ی دوا تاقیكردنه‌وه‌كاندایه‌ كه‌ به‌ڵقیس به‌ شێوه‌یه‌كی كتوپڕو بۆ جاری دووه‌م و ڵی ده‌كاته‌وه‌و به‌ده‌ستێكه‌ڵ كردن له‌ گه‌ڵ ( فه‌له‌ك ) ی ڕمووزندا، فه‌له‌كی هه‌رده‌م له‌ شێوه‌یه‌ك و هه‌ركات له‌به‌رگێك و هه‌ر وه‌خت له‌سه‌ر سه‌ودایه‌ك، سلێمان نائومید ده‌كاته‌وه‌ له‌خۆی و له‌ مه‌مله‌كه‌ته‌ پڕ له‌ نهێنی و عه‌جایه‌به‌كه‌ی فه‌له‌كدا ده‌بێته‌ ( شاژنی ڕابواردن )، سلێمان كه‌ له‌م دۆخه‌ نوێیه‌دا ده‌بینێ و كه‌ مردنی دایكی و مستۆ شه‌لیشی به‌سه‌ردا دێت، ئیتر حیكمه‌تی خۆی له‌ده‌ست ده‌داو پێی له‌ زه‌ویی واقیع ده‌بڕێ و له‌ فه‌نتازیایه‌كی كاریكاتێرییانه‌دا ده‌چێته‌ كراسی ( سلێمانی حه‌كیم ) ه‌وه‌و هه‌موو هێزه‌ نهێنی و سروشتی و كه‌ره‌سته‌و ئامرازه‌كانی ئه‌و، له‌ ( په‌یله‌ سلێمانی ) و ( ئه‌نگوستیله‌ ) و ( دێوو درنج ) و ( په‌له‌وه‌ر ) و ( جنی ) و ( تاج و ته‌خت و عه‌رش )، بۆ خۆی دونیایه‌كی فه‌نتازی بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌و چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵات داده‌هێنێ، تووڕه‌ ده‌بێ، گه‌ف ده‌كا، بڕیارده‌دا، فه‌رمان ده‌رده‌كا، به‌ڵام ده‌خوڕێ و نابڕێ، هێزێك له‌و هێزه‌ ئه‌فسانه‌ییانه‌ی سلێمانی حه‌كیم، سلێمانی پێغه‌مبه‌ری دێرین به‌ده‌نگ سلێمانی هاوچاخی سۆبارییه‌وه‌ ناچێت، دێوو درنج، په‌پله‌سلێمان، ته‌یروتوورو هێزه‌ په‌نهانه‌ ئه‌فسانه‌ییه‌كان هیچ كامێكیان به‌ گوێی ناكه‌ن و ئاماده‌ نین هه‌تا سه‌ر له‌ كه‌وتنه‌ به‌رده‌وامه‌كانیدا باربووی بكه‌ن.

ئاكامیش خۆی له‌ ڕاڕه‌وه‌كانی خه‌ڵوه‌تخانه‌ هه‌زارلۆغانه‌و پڕ له‌ نهێنییه‌كه‌ی ( فه‌له‌ك ) ی جادووكارو له‌ ده‌روازه‌ی كابینه‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی به‌ڵقیسی شاژنی ڕابواردندا ده‌بینێته‌وه‌، كه‌ به‌جه‌سته‌ی ڕووت و گه‌ڵی داپچڕاوه‌وه‌ پێشوازیی له‌و شه‌واڵپلیته‌ ده‌سڕۆیانه‌ ده‌كا، كه‌ ڕیزیان بۆ گرتووه‌.

سلێمانی ( نا ) حه‌كیمی هاوچاخی سۆبارتی ئیتر لێره‌دا كۆتایی دێت و له‌ سرووتێكی ( نێرڤانا ) ئاسادا ده‌سووتێ، بابی عه‌مشه‌ی شاخداری جێكێشیش له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڵقیس خۆڵه‌مێشه‌كه‌ی گه‌سك ده‌دا، كه‌ بێده‌ربه‌ستانه‌ به‌ڵقیس گازی لێده‌كا:

(- وێ مێرێ ده‌رباس بكه‌، ئه‌ڤـ هه‌فته‌یه‌ك قه‌دیا كو ئه‌ڤـ په‌پوك ل به‌ر  ده‌رێ، ل سه‌ر دۆرێ یه‌.).

واتا ئه‌و پیاوه‌م بۆ بكه‌ره‌ ژووره‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ سره‌دایه‌ن ئیتر كابرای ناوداری خاوه‌ن پێكه‌نینه‌ ناسراوه‌ سه‌ر لاكێشه‌ییه‌كه‌ خۆی به‌ ژووردا ده‌كا، كه‌ له‌ زه‌ینی هه‌موو سۆبارتییه‌كدا وێنه‌ی ( شێرێكی ! ) ده‌موچاو درێژی لاكێشه‌یی، به‌ڵام به‌ سروشت ڕێوی وێنا ده‌كا.سلێمانی سۆبارتی ناحه‌كیمی هاوچاخ لێره‌دا له‌ كۆتایی ده‌رگای شه‌شه‌می ڕۆمانه‌كه‌دا كۆتایی دێت، به‌ڵام ڕۆمانه‌كه‌ به‌خۆی كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكو حه‌لیم یووسف له‌ هه‌نگاوێكی داهێنه‌رانه‌دا ئێمه‌ی خوێنه‌ر ده‌باته‌ به‌رده‌ركه‌ی ده‌رگای حه‌وته‌می ڕۆمانه‌كه‌و به‌ پێچه‌وانه‌ی حیكایه‌تی كه‌له‌پووری كوردییه‌وه‌، كه‌ هه‌میشه‌ كردنه‌وه‌ی (ده‌رگای حه‌وته‌م) له‌ پاڵه‌وانی حیكایه‌ت قه‌ده‌غه‌ ده‌كا، حه‌لیم به‌ ئێمه‌ی خوێنه‌ر ده‌ڵێ:

(.. ژ به‌ر كو ئه‌ز وه‌ ل به‌ر ده‌رێ هه‌فتان بهێڵم، لێبورێنێ دخوازم، هێڤیا من ئه‌وه‌ كو هوێن بخوه‌ ده‌رباس ببن.. فه‌رموو!.

واتا به‌ داوای لێبوردنه‌وه‌ من به‌جێتان ده‌هێڵم، ئه‌وه‌ ده‌ركه‌ی هه‌فته‌م و بۆ خۆتان وه‌ژووركه‌ون… ده‌فه‌رموون.

لێره‌شه‌وه‌ ئیتر ده‌رگای فه‌نتازیاو خه‌یاڵی بڵاو بۆ وێناكردنی ئه‌و دیوی ده‌رگا زۆره‌ داخراوه‌كانی دیكه‌و كونج و شوێنه‌ تاریكه‌كانی دیكه‌ی ئێستاو داهاتووی سۆبارتۆ له‌به‌رده‌م خوێنه‌ری داهێنه‌ردا ده‌كرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌زه‌نده‌یه‌ك له‌ داهاتووی بدات.

له‌ ڕاستیشدا حه‌لیم یووسف له‌ گێڕانه‌وه‌ی سۆبارتۆدا ئه‌گه‌ر بشێ ده‌ڵێم ته‌كنیكی (گێڕانه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ن)ی به‌كاربردووه‌، ڕۆمانه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركی به‌ ڕاناوی كه‌سی یه‌كه‌می تاك ( من ) ده‌گێڕدرێته‌وه‌، وه‌گێڕه‌كه‌شی خودی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیی ڕۆمانه‌كه‌ ( سڵێمان ) ه‌، لێ سڵێمان به‌ته‌نیا شێوه‌ی گێڕانه‌وه‌ی زاتی پێڕه‌و ناكات، به‌ڵكو هه‌ندێ جار وه‌ك ( وه‌گێڕی شایه‌ت حاڵ ) و هه‌ندێك جار وه‌كو ( وه‌گێڕی ئۆڵۆمپی ) یش گێڕانه‌وه‌كه‌ ڕاده‌په‌ڕێنێ.

-1-

یا وه‌كو تر بڵێم له‌سه‌ر سێ ئاست و له‌ نێوان سێ گۆشه‌نیگای جیاجیاوه‌ ڕۆمانه‌كه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌: وه‌ك وه‌گێڕێكی زاتی كاتێك كه‌ باس له‌ خۆیه‌تی، وه‌ك وه‌گێڕێكی شل یه‌ت عه‌یان كاتێك باس له‌ ده‌وروبه‌ره‌كانی ده‌كاو وه‌ك وه‌گێڕێكی فره‌ئاگایش كاتێك باس له‌وانه‌ی دوورتر ده‌كاو، نه‌ك هه‌ر وه‌سفی دیوی ده‌ره‌وه‌یان به‌ڵكو له‌ ڕووی ده‌روونیشه‌وه‌ هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێ و له‌چاوی ئه‌وانیشه‌وه‌ شته‌كان ده‌بینێ.

سلێمان هه‌ر به‌ته‌نها باس له‌ زاتی خۆی و ئه‌و ڕووداوانه‌ ناكات كه‌ به‌سه‌ر خۆیدا هاتوون، یا به‌خۆی بیریان لێده‌كاته‌وه‌، به‌ڵكو باس له‌ مه‌وزووعی ساتی ئێستای ( ئه‌وانی دیكه‌ ) یش ده‌كا كه‌ ( ده‌یانبینێ ) وه‌ك ئه‌وسای كه‌ به‌سه‌رهاتی برۆ و شێرۆ و بابی عه‌مشه‌و فاروق و ڕه‌شۆ و هاوته‌مه‌نه‌كانی دیكه‌ی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌، هه‌روه‌ها باس له‌ مه‌وزووعی غائیبیش ده‌كا، ئه‌وانه‌ی كه‌ خۆی تێدا كارانییه‌و ناشیان بینێ واتا هاوچاخیان نییه‌، به‌ڵكو ( ده‌یانبیستێت ) وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ له‌باره‌ی مستۆشه‌له‌وه‌ی ده‌گێڕێته‌وه‌.

ئه‌وه‌یشی ئه‌م هاتوچۆیه‌ی نێوان ئه‌م سێ گۆشه‌نیگای گێڕانه‌وه‌یه‌ی بۆ سلێمان ئاسان و، لای خوێنه‌ر په‌سه‌ندو بێگرفت كردووه‌، ئه‌گه‌رچی وه‌گێڕ و له‌پشتی ئه‌ویشه‌وه‌ حه‌لیمی ڕۆماننووس هیچ ئاماژه‌یه‌كی چاپه‌مه‌نی وه‌ك كه‌وانه‌ی گه‌وره‌و داش و جووته‌كه‌وانه‌و هی دیكه‌یش به‌كارنابه‌ن بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئاست و جۆرو سه‌رچاوه‌ی گێڕانه‌وه‌ جیاجیاكان، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ر ئاستی ( شێواز – ئسلووب ) دا حه‌لیم بۆ گێڕانه‌وه‌ی زاتی ( قسه‌ی ڕاسته‌وخۆ –direct speech  ) و بۆ گێڕانه‌وه‌ی مه‌وزووعی ( قسه‌ی ناڕاسته‌وخۆ – indirect speech ) به‌كارده‌باو ئه‌م شێوازه‌یه‌ش ڕێگه‌ به‌ ( وه‌گێڕه‌ زاتییه‌كه‌ – سلێمان ) ده‌دا به‌بێ ئاماژه‌ی چاپه‌مه‌نی قسه‌و به‌سه‌رهاتوو و دایالۆگی ئه‌وانی دیكه‌ بۆ خۆی داگیربكات و پاش تێپه‌ڕاندنیان له‌ فلته‌ری خۆیه‌وه‌ به‌ ( زاتییه‌تێكی ) خۆیه‌وه‌ بیانگێڕێته‌وه‌، بۆیه‌ ئیتر پێویستیان به‌وه‌ نییه‌ به‌ ئاماژه‌ی چاپه‌مه‌نی – ئیشاراتی تیباعی وه‌ك كه‌وانه‌و شتی دیكه‌ له‌ قسه‌كان – گفتار – خیتابی خۆی جیاجیا بكاته‌وه‌و ئه‌م دیارده‌ له‌ زۆر به‌شی ڕۆمانه‌كه‌دا هه‌ستی پێ ده‌كرێ، به‌تایبه‌تیش له‌ شه‌ش شه‌وبێرییه‌كه‌ی مستۆی قۆپدا، كه‌ خوێنه‌ر ڕاسته‌وخۆ له‌ مستۆوه‌ی نابیستێ، به‌ڵكو له‌پاش تێپه‌ڕبوونی به‌ فلته‌ری سلێماندا پێی ده‌گا، كه‌ ئه‌م به‌ خۆی له‌ ڕووداوه‌كانی پێش ناسینیدا نائاماده‌یه‌و به‌خۆیشی نه‌یدیون، به‌ڵكو له‌ مستۆیان ده‌بیستێ و ده‌یانڵێته‌وه‌.

ئه‌م ته‌كنیكه‌ له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕووبه‌رێكی فره‌وانی زۆری بۆ ڕۆماننووسه‌كه‌ش هه‌ڵخستووه‌ كه‌ له‌ نێوان شوێنی جیاو، كاتی جیادا سه‌ربه‌ستانه‌ بێت و بچێت، له‌ ڕووی به‌كارهێنانی زانیاری و كه‌ره‌سته‌كانی دیكه‌شه‌وه‌ ئازادانه‌ سوود له‌ مێژوو و ئه‌فسانه‌و كه‌له‌پوورو كلتووری خۆماڵی و بیانی و زانسته‌كانی سایكۆڵۆژی و سۆسیۆڵۆژی و ئه‌نته‌رپۆڵۆژیاو ئه‌تنۆگرافی و زۆر بواری دیكه‌یش له‌ ئه‌ده‌بی نووسراو و سه‌رزاره‌كیش ببینێ و له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیری و داهێنانی خۆی و ئه‌وانی دیكه‌دا تێكه‌ڵیشیان بكات، واتا به‌ ( ته‌ناس ) دووباره‌ به‌و شێوه‌یه‌ی خۆی ده‌یه‌وێ و به‌و مه‌به‌سته‌ی خۆی گه‌ره‌كێتی دووباره‌ بیانئافرێنێته‌وه‌.

ئه‌وه‌یشی كه‌ جگه‌ له‌ سلێمان له‌ ڕۆمانی سۆبارتۆدا گوێمان له‌ ده‌نگی ڕاسته‌وخۆی ده‌بێ به‌ڵقیسه‌ له‌ كۆتایی ده‌رگای پێنجه‌مدا كاتێك كه‌ به‌سه‌رهاتی خۆی له‌ شێوه‌ی مورافه‌عه‌یه‌كدا بۆ پاكانه‌كردن بۆ سلێمان باس ده‌كا.

وه‌لێ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراوو كتوپڕ دێته‌ پێشه‌وه‌و ڕاسته‌وخۆ قسه‌ بۆ خوێنه‌ر ده‌كا خودی حه‌لیم یووسف – ی ڕۆماننووسه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجامی سووتانی به‌ندیخانه‌و مردنی نزیكه‌ی ( 60 ) پیاوی یه‌كی یه‌كی ئامووده‌دا، ڕاسته‌وخۆو به‌ناوی خۆیه‌وه‌ له‌ (ل 114) دا ده‌كه‌وێته‌ ئاخاوتن:

(.. ئو تو ئه‌ی حه‌لیم یووسف چی ئیشێ ته‌ پێكه‌تییه‌؟ تو چما ده‌نڤیسێنی؟ گاڤا خه‌لك دشه‌وتین، جه‌هـ دشه‌وتین، سلێمانی داوێ دشه‌وتی ئو هه‌زار گرێی دی دلێ ته‌ ده‌ دشه‌وتین ئو تو كه‌س نابینی، تو كه‌س نابیستی، تو كه‌س پێ هه‌ست نابه‌، ئو تو كه‌س بێهنا شه‌واتا ڤێ گۆشتێ چار هاوێر ل به‌ر ده‌ست و ئاگری نه‌كه‌، ما گه‌لو نڤیساندن ژی بو چی یه‌؟ (…) ما نه‌چێتره‌ پێنڤیسا خوه‌ ژی باڤێژی ناڤ ئاگر و بشه‌وتینی؟!..).

ئه‌مه‌ ده‌شێ وه‌ك قسه‌ی خودی حه‌لیم یووسف ته‌ماشا بكه‌ین كه‌ له‌ژێر كاریگه‌ریی ڕووداوی سووتانی به‌ندیخانه‌كه‌و له‌ده‌ستدانی ئازیزانیدا له‌ ئه‌ته‌كێتی باوی نووسینی ڕۆمان و له‌ كۆنترۆڵ و فلته‌ری كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی و هه‌م ڕۆمانبێژی سه‌ره‌كی ( سلێمان )یش خۆی ده‌رباز ده‌كاو به‌جێگۆڕكێ كردن به‌ ڕاناوی ( من ) و ( تۆ ) واتا گۆڕینه‌وه‌ی كه‌سی یه‌كه‌می تاك به‌ كه‌سی دووه‌می تاك خۆی قسه‌ بۆ خودی خۆی ده‌كا، ئه‌میش شێوه‌یه‌كه‌ زمانی كوردی ڕێی پێ ده‌دات به‌تایبه‌تیش له‌كاتی سه‌رزه‌نشت كردنی خۆدا وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كێك به‌خودی خۆی بڵێ: (كوره‌ نامه‌ردت نه‌كه‌ن تۆ كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ ترسنۆك بووی؟! )، ئه‌گه‌رچی (رۆبه‌رت هه‌مفری) له‌ كتێبه‌كه‌یدا (تیار الوعی) و له‌ كاتی دیاریكردنی شوێن و كات و دۆخی جێگۆڕكێ پێكردنی (ڕاناوه‌كان) دا هه‌ستی به‌م جۆره‌ جێگۆڕكێ كردنه‌ی (من) و (تۆ) نه‌كردووه‌، كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌و زمانه‌دا نه‌بێ كه‌ ئه‌و پێی ده‌ئاخڤێ! وه‌ك له‌ زمانی كوردیدا بواری پێده‌درێ.

یا له‌وانه‌شه‌ دایالۆگه‌كه‌ هه‌ر ئه‌سڵه‌ن هی كاره‌كته‌رو وه‌گێڕی سه‌ره‌كیی ڕۆمانه‌كه‌ بێت، كه‌ ئه‌ویش له‌ ساته‌وه‌ختێكی هه‌ڵچوونی ده‌روونیداو له‌ ژێر قورسایی و تیژیی گڕتێبه‌ربوونی زیندان و سووتانی ئه‌و ( 60 ) كه‌سایه‌تییه‌دا ئه‌ویش ( سلێمان ) له‌ داهێنه‌ره‌كه‌ی ( حه‌لیمی ڕۆماننووس ) یاخی بووه‌و وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕینێك له‌و هه‌موو كاره‌ساته‌ی كه‌ له‌ تێكسته‌كه‌دا به‌سه‌ری ده‌هێنێ به‌گژیدا بچێت و له‌ ڕووی بوه‌ستێ و لێی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌، هه‌ردوو ئه‌گه‌ره‌كه‌ ڕێیان تێده‌چێت و بۆ ڕۆمانی نوێ له‌بارن، به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ڵێم حوزووری ڕۆماننووس ئاوا به‌ناوی خۆیه‌وه‌ له‌ تێكستدا بۆ خوێنه‌ری ڕۆمانی كلاسیكی كارێكی نائاسایی ده‌بێ، چونكه‌ ڕۆماننووسی كلاسیكی هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی خۆشاردنه‌وه‌ن له‌ خوێنه‌ر.

لێره‌دا با ئه‌وه‌ش بڵێم كه‌ حه‌لیم یووسف له‌ ڕۆمانی سۆبارتۆدا لانی كه‌م دووچاری غه‌فڵه‌تێك بووه‌ ئه‌ویش كاتێك له‌ لاپه‌ڕه‌كانی ( 153 و 154 ) دا هه‌ردوو كه‌سایه‌تیی ( سدیقۆ ) و ( هۆڤۆ ) ی وه‌ك یه‌ك كه‌س له‌ ڕووداوی مانگاكه‌دا باس كردووه‌، به‌ڵام له‌لاپه‌ڕه‌ ( 30 ) دا له‌سه‌ر فره‌ژنی و فره‌مێردی ئه‌م دوو كه‌سایه‌تییه‌ ( سدیقۆ ) و ( هۆڤۆ ) دایالۆگ و گه‌نگه‌شه‌یان هه‌یه‌. جگه‌ له‌مه‌ هه‌رگیز له‌ تێكسته‌كه‌دا ناوی فه‌رمیی (هۆڤۆ) نه‌هاتووه‌و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ ( هۆڤۆ – گه‌وج ) باسی هاتووه‌، به‌ڵام ( سدیقۆ ) ناوی سدیقه‌و دواتر نازناوی ( مه‌لا ) ی به‌سه‌ردا ده‌بڕدرێ چونكه‌ ده‌م له‌ كاروباری ئاین و شه‌رع وه‌رده‌داو قه‌تیش به‌ درێژایی تێكستی ڕۆمانه‌كه‌ پێی نه‌گوتراوه‌ ( هۆڤۆ )، كه‌چی ئه‌م غه‌فڵه‌تییه‌ له‌ ده‌قه‌ عاره‌بییه‌كه‌شدا به‌سه‌ر حه‌لیمدا تێپه‌ڕیوه‌ كه‌ به‌خۆی وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ عاره‌بی.

پاش ئه‌م گه‌شته‌م به‌ نێو ( 203 ) لاپه‌ڕه‌كه‌ی ڕۆمانی سۆبارتۆی حه‌لیم یووسفدا به‌دڵنیایی و به‌ شانازییه‌وه‌ ده‌ڵێم شاكارێكی داهێنه‌رانه‌ی ئه‌قڵێكی ناوازه‌یه‌، هه‌ر به‌ته‌نها كاره‌ساتی سلێمان – ی هاوچاخی سۆبارتی – ئامووده‌ نییه‌، به‌ڵكو تۆماری مێژووی پڕ له‌ نهێنی و خه‌فه‌كراوو له‌بیركراوی ته‌واوی خاك و گه‌لی سۆبارتۆ / كوردستانه‌. هه‌ر به‌ته‌نها تراژیدیای پیاوان (نێرینه‌كان)ی سۆبارتۆیش نییه‌، به‌ڵكو مێژووی سه‌ركوتكردن و په‌راوێزخستنی ته‌واوی ژنانی ئیراده‌ زه‌وتكراوی سۆبارتۆ / كوردستانه‌، كه‌ ئه‌مان به‌ده‌ستی پیاوانی خۆیانه‌وه‌و پیاوانیشیان به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی داگیركارو سه‌ركوتكاره‌وه‌ ژیانێكی كۆیله‌یی و پڕ له‌ كوێره‌وه‌ریی به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

سۆبارتۆ په‌یامی مرۆڤی ڕۆشنبیری كورده‌ بۆ جیهانی شارستانی، دیاری و به‌شداری كردنی داهێنه‌ری تاكی كورده‌ له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كه‌له‌پوورو كلتووری مرۆڤایه‌تیدا، به‌تایبه‌تیش له‌ بواری ڕۆماندا، سۆبارتۆ له‌ بیره‌وه‌ری و له‌ ویژداندا ده‌مێنێ.

ــــــــــــ

*: له‌ گۆڤاری ئاینده‌ – ژماره‌ ( 80 ) ی ( ئه‌یلوول ) ی 2008 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌